"کەزیەک بڕدرا، ئێستا هەزاران کەزی دەهۆندرێتەوە"

سۆسەن سیا، ژنێکی گەنجی ئێزدی ڕایگەیاند، کاتێک دیمەنی کەزی ژنە شەڕڤانێکی بینی کە لەلایەن چەتەکەیەوە بڕدراوە، زۆر پێی کاریگەر بووە ودەڵێت: ئێستاش هەزاران ژن بە هەزاران کەزی دەهۆننەوە.

فەراشین مەرڤان

 

شنگال- دوای ئەوەی باندێک کەزی ژنە شەڕڤانێکی بڕییەوە، ژنانی کورد بە تووڕەیییەکی زۆرەوە هەستان و کەزیان هۆنیەوە و پەیامی “کەزی من ترسی تۆیە”یان نارد، سۆسەن سیا کە پاڵپشتی ئەم هەڵمەتە بوو، هەروەها ژنێکی گەنجی ئێزدییە و لە شاری شنگال دەژی، سۆسەن سیا قسەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بە هەڵمەتی ”کەزیمان ترسی تۆیە” و وتی: قژکەزی لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا زۆر بەنرخە، نیشانەی خۆشەویستی و یەکڕیزییە.

 

”لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بەها و پیرۆزییەکی زۆر لەسەر کەزی دادەنرێت”

سۆسەن سیا، تەمەن ١٦ ساڵ، وتی: پێش هەموو شتێک سڵاوی خۆم بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان لە ڕۆژئاواگ کوردستان دەنێرم، کاتێک هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کوردستان دەستیپێکرد، بەتایبەتی ئەو ڕۆژەی کە وێنەی ئەو باندە دڕندەیەم بینی کە کەزی شەڕڤانێکی ژنی بەدەستەوە بوو، زۆر کاریگەری لەسەر بووم، لە ئایین و کولتووری ئێمەدا بەها و پیرۆزییەکی زۆر بە قژەوە گرێدراوە، کاتێک دایکان یان ژنان کەزیان دەبڕن، بۆ ئەو کەسانەی دەڕدبرن خۆشیان دەون کاتێک دەمرن یان جلەکانیان دەگۆڕن، هەروەها کاتێک لە ژیاندان ئەگەر زۆریان خۆش بوێن کەزیان دەبڕن و دەیدەن پێیان لە هەمان کاتدا لە شەڕداین لەگەڵ ئێمەدا ڕوودەدات، دایکانمان کەزیان دەبڕن بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەک دروست بکەن.

 

”ساتەوەختە ئەو ژنە ئێزدیانەی هێنایە بەرچاوم کە ڕفێندرابوون”

سۆسەن سیا وتی: کاتێک ئەو وێنەم بینی، بە قووڵی کاریگەری بووم، هەر ئەو ڕۆژە کەزیم هۆنییەوە و وتم، ئەگەر کەزیەک ببڕیت، بە هەزاران ژنی ئێزدی کەزیان دەهۆننەوە،کە ئەو ساتەم بینی، ئەو هەزاران ژنە ئێزدییەم بینی کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندران و کوژران و چارەنووسی ئەوانەیس تا ئێستاش لە دەستی داعشدا نادیارە، لە دڵی خۆمدا وتم ئەو باندانە چۆن کەزی شەڕڤانێک دەبڕن؟ ئێمە هەموومان یەکین، کاتێک وەک ژن یەکدەگرین، کەس ناتوانێت دەسەڵاتی ژن تێکبدات، کاتێک کەزیەکەم هۆنییەوە، وتم: با هەموومان خۆمان بخەینە شوێنی ئەو ژنە شەڕڤانە، بە قووڵی هەستم بەم شتە کرد، ئێستاش بۆ کەزیەک، هەزاران ژن هەزاران کەزی دەهۆننەوە و خەباتی ئەو ژنە شەڕڤانە بەرز دەکەنەوە.

 

”وەک ژنانی ئێزدی بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر بووین”

سۆسەن سیا هەروەها ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ لە شنگال بە هەزاران ژن لە دەوری فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەتەوە و لەوێشەوە ئیلهام بۆ ئازادی خۆیان وەردەگرن و وتی: جگە لەوەش وەک ژنانی ئێزدی، ویستم ئەو باندە دڕندانە بزانن کە ئێمە چەندە بەهێز بووین بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشی ژنان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوای دامەزرا و وەک ژنانی ئێزدی هەمیشە ئیلهاممان لە شۆڕشی ژنان وەرگرتووە، تا کۆتایی واز لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ناهێنین، نە دەستبەرداری ژنانی شەڕڤانین کە شۆڕشی ژنانیان گەیاندە ئەو ئاستەی ئەمڕۆ هەیەتی و بوونەتە ڕێنیشاندەر بۆ ژنانی ئێزدی، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشێکی ژنان بوو، ئەم هێرشانە کە ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن، هێرشن بۆ سەر ئەم شۆڕشە و فەلسەفەی ڕێبەر، هەرچەند هێرش بکەن، بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و شکست ناهێنێت، چونکە ڕاستی خۆی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەو باندە دڕندانە چەند هێرش بکەنە سەر، ئەو ژنانە دەوری فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەدەن، شکست ناهێنن، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ بازنەیەکی دروستکردووە کە هەمیشە بەرەنگاری دەبێتەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

سۆسەن سیا ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆی بە تایبەتی جیاواز لەم بابەتە نابینێت و وتی: من خۆم هەوڵدەدەم ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئەم فەلسەفەیەدا لەڕووی تێگەیشتن و زانینەوە خۆم ڕێکبخەم، بەشداری لە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان دەکەم، بانگەوازی من ئەوەیە کە هەموو ژنانی جیهان ڕاپەڕن و لە دەوری فەلسەفەی ڕێبەر و شۆڕشی ژنان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا کۆببنەوە و خاوەنداری لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن.