کەژەکە: پێویستە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دەنگی خۆیان بۆ ژنانی ناو زیندانەکان بەرز بکەنەوە

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" سەبارەت بە بڕیاری لەسێدارەی ڕژێمی ئێران لەسەر وریشە مورادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو داوای لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان کرد دەست بۆ ژنانی ناو زیندانەکان درێژ بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" سەبارەت بەسزای لەسێدارەدان سەر وریشە مورادی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سەبارەت بە وریشە مورادی، کە لە مانگی ئابی  ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندرا و بە توندی ئەشکەنجە درا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بە توندی ئەو بڕیارەی کە پێچەوانەی یاسایە ڕەتدکەینەوە.

 

وریشە مورادی لە١٠ی تشرینی یەکەمەوە بۆ شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانەکانی ڕژێمی ئێران دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد، دواتر ڕژێمی ئێران لە دژی ئەو بڕیاریدا بەشێوەیەکی نایاسایی لەسێدارەی بدات،  بەم بڕیارە ڕژێمی ئێران جارێکی تر ترسی خۆی لە بەردەم تێکۆشانی ژنان نیشان دا، ڕژێمی ئێران کە دوژمنایەتی ژنان دەکات، دەیەوێت بە سیاسەتی سێدارە بەرخۆدانی ژنان تێکبشکێنێت،ئێمە ئەم سیاسەتە دژە ژن و ستەمکارانە و قەدەغەکارانە شەرمەزار دەکەین کە دەرفەتی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە و دیموکراسیانەی خەڵک لەناو دەبەن.

 

''پێداگری لەسەر سیاسەتەکانی لەسێدارەدان سوودی بۆ هیچ دەسەڵاتێک نییە''

لە سەردەمێکدا کە جیهان و بەتایبەت ناوچەکەمان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە تۆپی ئاگر، پێداگری لەسەرڕاستی شەڕەکە هیچ سوودێکی بۆ گەل نییە.شەڕی دەسەڵات لە هەرێمەکەماندا، سەر و بنی ژیان دەگۆڕێت، لە دۆخێکی وەک ئەمەدا پێداگری لەسەر کردەی دژە دیموکراسی دەوڵەتان دوورە لە عەقل.  ئەم حەقیقەتە سەخت و سارد و کوێرانەی عەقڵییەتی نەتەوە دەوڵەت بەرپرسە لەو فشارانە دژ بە ژن و خەڵک، پێداگری لەسەر ڕاستی نەتەوە دەوڵەت، پێداگرییە لەسەر بەردەوامبوونی قەیرانی یاسایی، دیموکراسی، سەربازی، ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی.

 

لە پڕۆسەیەکدا کە شارەکان دەسووتێن و وێران دەکرێن، وڵاتان دابەش دەکرێن، خەڵکی هەموو تەمەنەکان دەکوژرێن، کۆمەڵکوژی قورس ئەنجام دەدرێت، پێداگری لەسەر سیاسەتی لەسێدارەدان هیچ سوودێکی نییە،  ڕژێمی ئێران بە پێداگری لەسەر دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان، دوژمنایەتی بەرامبەر بە ماف و دیموکراسی ناتوانێت بگاتە هیچ شوێنێک، ئەگەر بیەوێت بەم کارە نامرۆڤانە چاوی ژنان و مرۆڤەکان بترسێنێت، پێویستە بزانێت کە ناتوانێت ئەنجامەکەی بەدەست بهێنێت، هەروەک دوێنێ ژنان دژی سیاسەتی ئەو دەوڵەتانە دەوەستنەوە کە دوژمنایەتی ژنان دەکەن، ژنان لەم بابەتەدا هیچ لەدەست نادەن، بە پێچەوانەوە بزانە بە بەرەنگاربوونەوە دەتوانن جیهانێکی ئازاد بەدەست بهێنن، بەڵام دەسەڵاتداران کە دوژمنایەتی ژنان دەکەن، به سێدارە و سیاسەتی ستەمکارانە، زۆر شتیان لە دەستدا، بۆیە لەم کاتەدا دەنگی تەپڵی شەڕ بە توندی بۆ ئێران دەژەنێت و ئەگەر ئێران بیەوێت لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە، دەبێت بەپێی دیموکراسی و مافی مرۆڤ مامەڵە بکات.

 

"پێویستە ڕژێمی ئێران ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە"

 

وەک کەژەکە دەڵێین پێویستەڕژێمی ئێران پێش ئەوەی درەنگ بێت ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە، دەستبەجێ زیندانیانی زیندانی ئازاد بکات، گوێ لە داواکاریی هێزە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان بگرێت کە مافەکانیان دەوێت، ئەگینا لەبەردەم خەباتی ژناندا لە ئاستێکی بەرزدا دۆڕاوە، فشارو سێدارە و ئەشکەنجە و دەستبەسەرداگرتنی ماف و ئازادیەکان ئێران بەهێزتر ناکات، بەپێچەوانەوە هۆکار و کاریگەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانن.

 

بانگەواز بۆتێکۆشانی هاوبەش

بەم بۆنەیەوە سڵاو لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا و سەرجەم ژنە ئازادیخوازەکان دەنێرین، داوا لە خەڵک، دیموکراتەکان، هێزەکانی ژنان، لایەنگرانی مافی مرۆڤ دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەم بڕیارەی ڕژێمی ئێران دژ بە ژنان، دژی سیاسەتەکانی ئەشکەنجە و کودەتا دەکەین کە زیاترتێکۆشانی هاوبەش بکەن، سەرەتا داوا لە ژنانی کوردستان لە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین بە کردار بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ژنان لە زیندانەکاندا دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە.