فادیلە تۆک: لەگەڵ ژنانی شەنگال و ئەفغانستانداین

ئەندامێکی ئەنجوومەنی هەماهەنگی عەشتار پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی ئەفغانستان و شەنگال دەربڕی و وتی: "ڕەنگە لە ڕووی جەستەییەوە لەگەڵ ژنانی ئەفغانستان نەبین، بەڵام لە دڵماندا هەست بە ئازارەکانیان دەکەین و هەمیشە لەگەڵیانداین".

بەرژین کارا

 

مەخموور- ئەنجومەنی عەشتاری کەمپی پەنابەرانی مەخموور، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە هەماهەنگی کەجەکە دەستیپێکرد، لە ٢ی مانگدا دەستپێکردنی چالاکییەکانی بۆ پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان ڕاگەیاند، دەستپێکردنەکە بریتییە لە چالاکییەکانی وەک ڕێپێوان، سیمینار و چەند چالاکییەکی دیکە وهەڵواسینی پۆستەر لە کەمپەکەدا.

 

ئەندامی ئەنجومەنی عەشتاری کەمپی ئاوارەکانی مەخموور، فادیلە تۆک، باسی لەو زنجیرە چالاکییانە کرد کە بۆ هەڵمەتی کەجەکە دەستی پێکردووە.

 

"کەجەکە بە هەڵمەتەکەی ئاگاداری ژنان بوو"

لە سەرەتای قسەکانیدا، فادیلە تۆک پاڵپشتی ژنانی کەمپی مەخمووری بۆ ژنانی شەنگال و ئەفغانستان دەربڕی و وتی: "کاتێک بزووتنەوەی ژنانی کەجەکە دەستیپێکرد، ئێمە وەک خەڵک و ژنانی کەمپی مەخموور بەشداریمان لەو هەنگاوەدا کرد، بەمەبەستی بەهێزکردنی ئەم هەنگاوە کەجەکە لە ١ی ئاب تا ١٥ی ئاب پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی شەنگال و ئەو ژنانەی لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە چەوسێنراون نیشاندەدات، بۆ هێزەکانی داعش و سەرکردەکانی وەک ئەردۆغان و هەموو ئەو هێزانەی کە کۆمەڵکوژی بەسەر خەڵکدا ئەنجام دەدەن ڕوونی کردەوە کە لە هەر شوێنێک دڕندەیی و نادادپەروەری هەبێت، ئەوان وەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان دژایەتی دەکەن و ئێمەش لەگەڵ داواکرییەکانی گەل دەوەستینەوە تا کۆتایی."

 

"توندوتیژی تەنها جەستەیی نییە، بەڵکو دەروونیشە"

فادیلە تۆک ڕایگەیاند کە لە هەموو شوێنێکی جیهان ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و وتی: "لە ئەوروپا هێشتا وڵاتانی نێودەوڵەتی ستەم لە ژنان دەکەن، نەک تەنها لە ڕووی جەستەییەوە، بەڵکو لە ڕووی سۆزداری و مەعنەوییشەوە، لە هەمان کاتدا دەتوانین بڵێین ئێمە وەک ژنانی مەخمور تا کۆتایی لەگەڵ ئەو ژنانە دەبین کە توندوتیژی و دەستدرێژییان بەرامبەر کراوە."

 

لەوانەیە لە ڕووی جەستەییەوە لەگەڵیان نەبین، بەڵام لە دڵماندا هەست بە ئازارەکانیان دەکەین

فادیلە تۆک سەرنجی بۆ ئەو زنجیرە چالاکییانە ڕاکێشا کە لە کەمپی مەخموور دەستی پێکرد و وتی: "دوای ئەو هەنگاوەی کەجەکە هەڵیگرت، ئێمەش هاوشێوەی کەمپی مەخمور، زنجیرەیەک لە چالاکییەکانمان دەست پێکردووە، هەروەها ڕایدەگەیەنین کە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ بزووتنەوەی ژنانداین و هەروەها بەشێکین لێی، ئەو زنجیرە چالاکییانەی کە باسمان کردووە پلاتفۆرمێکی گشتی دەبێت وەک ئەنجامدانی سیمینار لە شارۆچکەکان و لە هەمان کاتدا نامە بۆ ژنانی ئەفغانستان و سند دەنێردرێت، ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ ژنانی شەنگال و ڕۆژئاوا هەیە، ڕەنگە لە ڕووی جەستەییەوە لەگەڵ ژنانی ئەفغانستان نەبین، بەڵام لە دڵماندا هەست بە ئازارەکانیان دەکەین و هەمیشە لەگەڵیانداین، ئێمە هەمیشە کار بۆ ڕزگاری ئەوان دەکەین، دەبینە هیوا و دەنگی ئەوان، جێگەی ئەوان دەگرینەوە، بیرکردنەوەکانمان و ڕۆحمان هەمیشە لەگەڵ خەڵکدا دەبێت."

 

" هەمیشە خەبات بەرز دەبێتەوە"

فادیلە تۆک ڕایگەیاند کە نەک تەنها ژنانی کورد، بەڵکو ئەو ژنانەی کە بڕیارە لە وڵاتەکانیان دیموکراسی بن، تووشی دەستدرێژی دەروونی دەبن: "ئەو هەڵمەتەی دەستی پێکردووە تەنها بۆ پرۆسەیەکی کاتی نییە، ئەم بەرنامەیەی خودی تەڤگەری ئازادی هەمیشە خەباتێک دەبێت لەدژی ستەمکاری، داگیرکاری و دەسەڵاتداری مرۆڤ، ژنانی کورد نەک هەر چەوسێنراون، بەڵکو ئازاریان چەشتووە، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆساید و ئازاردان بوونەتەوە، بەڵکو ئەو ژنانەش کە دەڵێن بەرگری لە دیموکراسی دەکەن لەو وڵاتانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن زۆرترین قوربانی دەستدرێژی دەروونین."

 

ژنان پێشەنگایەتی دەکەن

فادیلە تۆک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بزووتنەوەکەمان خەباتێکی درێژخایەنە بە سەرکردایەتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، هێشتا سروشتی ڕاستەقینە و سەرکردایەتییەکەی بزووتنەوەی ژنانە، بۆ ئەوەش دەتوانین بڵێین کە دەبێتە هیوای ژنان لە هەموو جیهان، لە هەمان کاتدا دەمانەوێت یەکڕیزی و بۆچوونی خۆمان بۆ هەموو ژنانی جیهان بڵاو بکەینەوە، هەروەها هێزێکی بەهێز و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ژنان بنیات بنێین، هەرچەندە لە وڵاتانی دووردا پێکەوە بژین، ڕۆح، خەبات، خۆڕاگری و یەکڕیزیمان هەمیشە لەیەکەوە نزیک و پێکەوە دەبێت."

 

"خەباتی ئێمە ڕەوایە و سەردەکەوێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا، فادیلە تۆک سەرنجی بۆ ئەو گۆشەگیرییە توندەی کە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە، ڕاکێشا و وتی: "ئەو بەرخۆدانەی کە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد  لە ئیمراڵیە ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆ توندترین دابڕان لەسەری ئەنجامدەدرێت، بەشێوەیەکی نائەخلاقی گەورەترین توندوتیژی دژ بە ئیرادەی گەلی کورد و مرۆڤایەتی و دیموکراسی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت و لە کەسایەتی ئەویشدا بەرامبەر هەموو ژنان دەکرێت، هەر بۆیە بەڵێن دەدەین کە هەرگیز ناوەستین و بەرەنگاری دەبینەوە خەباتی ئێمە ڕەوایە و سەردەکەوێت."