قارچک بەشداری لە پاراستنی هاوسەنگی زەوی دەکات

ئیکۆسیستمی زەوی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت، قارچک زیاتر لە یەک لەسەر سێی کاربۆن لە دەردانی سووتەمەنی بەردینی هەڵدەگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوە نوێیەکان، قارچک زیاتر لە یەک لەسەر سێی کاربۆن لە دەردانی سووتەمەنی بەردینی هەڵدەگرێت، تۆڕی بەرفراوانی ڕەگەکانی قارچک کە بە مایسلیا ناسراوە کاریگەرییەکی بەرچاوییان هەیە لە هەڵمژینی گازە گەرمخانەییەکان.

 

زیاتر لە ٤٥٠ ملیۆن ساڵە قارچک پشتگیری ژیانی سەر زەوی دەکات و لە هەموو کیشوەرێکدا دەبینرێت، تەنانەت لە ڕێگاوبان و باخچە و خانووەکاندا قارچک دروست دەبێت، قارچکی مایکۆریز ٪٣٦ی ساڵانەی دەردانی سووتەمەنی بەردینی جیهانی لە ژێر زەویدا هەڵدەگرێت.

 

 پرۆفیسۆر کەتی فیڵد، نووسەر لە زانکۆی شێفیڵد، دەڵێت: "ئەمە نوێنەرایەتی خاڵێک دەکات لە مۆدێلکردنی کاربۆن و پاراستنی ئیکۆسیستەمی خاک کە بە ڕێژەیەکی ترسناک لەڕێگەی کشتوکاڵ و گەشەپێدان و پیشەسازییەکانی دیکەوە لەناو دەچێت."

 

ئیکۆسیستمی زەوی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە بەرەو لەناوچوون دەچێت ئەگەر هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی نەگیرێتەبەر، قارچک ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە پاراستنی هاوسەنگی زەوی بە هەڵمژینی کاربۆن لە ئیکۆسیستمی زەوی.

 

قارچکەکان خاک بەیەکەوە دەچەسپێنن تا ٣٠ هەزار هێندەی بارستەی خۆیان لە ئاو و ماددە خۆراکیەکان دەگرنەخۆ، گەورەترین زیندەوەری ناسراو لەسەر زەوی، ماتێکی قارچکییە کە تەمەنی ٢٠٠٠ ساڵە و زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆنم لە سەرانسەری ئۆریگۆن درێژ دەبێتەوە، مایسیلیۆم قارچکی هاوشێوەی ئاڵتوون بەرهەم دەهێنێت کە بە شێوە و قەبارە و ڕەنگی جیاوازی وەک پەمەیی و زەرد و فیروزیی.

 

تیمە نێودەوڵەتییەکان زانیارییەکانی سەدان لێکۆڵینەوەیان لەسەر پرۆسەی ڕووەک و خاک کۆکردەوە، ئەوان حیسابیان کردووە کە ساڵانە زیاتر لە ١٣ گیگاتۆن کاربۆن لە ڕووەکەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ قارچک، خاکی ژێر پێمان دەکاتە گەورەترین شوێنی کاربۆن لە جیهاندا، توێژەران دەڵێن چارەسەرێک بۆ قەیرانی گەرمبوونی جیهان پێشکەش دەکات و پێویستی بە ڕەچاوکردن هەیە لە سیاسەتەکانی جۆراوجۆری زیندەوەران و پاراستنیان.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی تا ساڵی ٢٠٥٠  زیاتر لە ٪٩٠ی خاکەکان تێکبچن کە ئەگەری هەیە کارەساتی ژینگەی بەدوای خۆیدا بهێنێت، بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەرهەم و ڕووەک کە کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک هەیە لە جیهان لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی جیهان لە سێ دەیەی داهاتوودا دەگاتە ١٠ ملیار کەس.

 

مایسیلیۆم بە 'ئینتەرنێتی سروشت' وەسف کراوە، دەتوانێت دژە زیندەیی بەرهەم بهێنێت کە بەهێز بێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە نەخۆشی و پەتایەکان بکات، ئێستا توێژەران لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە کاربۆن بۆ چەندین کاتژمێر لەلایەن قارچکەکانەوە هەڵدەگیرێت و هەوڵدەدەن زیاتر لێکۆڵینەوە لەوە بکەن کە چۆن ئیکۆسیستەمی زەوی دەپارێزێت.

 

قارچکی مایکۆریزال لە بنەمای تۆڕە خۆراکییەکاندایە کە پشتگیری زۆربەی ژیان لەسەر زەوی دەکەن بەڵام کارکردن لەسەر شێوازی ژیانیان لە هەنگاوە سەرەتاییەکاندایە، ئامانجی درێژخایەنی ڕێکخراوی IPCC "پانێڵی نێودەوڵەتی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا" بریتییە لە وەستاندنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهانی زیاتر لە ٢ پلەی سەدی تا کۆتایی ئەم سەدەیە، کە پێویستی بە وەستانی دەردانی گازی ژەهراوی و لابردنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەبێت کە قارچک لەوانەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت لە پاراستنی ئەم هاوسەنگییە.