کۆنگرەی ستار: قبوڵ ناکەین کە داهاتوومان ببەسترێتەوە بە هەمان ئەو سیاسەتانەی کە دەیان ساڵە ئازاری ژنانیان داوە
کۆنگرەی ستار جەختی لەوە کردەوە کە هەر کۆنفرانسێک بەبێ ژن بەڕێوەبچێت، بەبێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و دەنگێکی بیستراو، کۆنفرانسێکی ناشەرعییە و هەر پرۆسەیەکی سیاسیش کە خەبات و قوربانیدانی ژنان لەبەرچاو نەگرێت، پرۆسەیەکی مردووە.

ناوەندی هەواڵ
لە ٢٥ی شوباتدا کۆنفرانسی بەناو دیالۆگی نیشتمانی لە شامی پایتەختی سووریا بەڕێوەچوو، کە شایەتحاڵی نەبوونی کۆمەڵێک پێکهاتە لە سوریا بوو، هەروەها ژنانیش تێیدا بەشدار نەبوون.
لە ئیدانەکردنی بانگهێشتنەکردنی ژنان و هێزە دیموکراسییە ڕاستەقینەکان بۆ کۆنفرانسی بەناو “دیالۆگی نیشتمانی”، کۆنگرەی ستار ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات راگەیەندراوێکی ڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئەنجامی کۆنفرانسی نیشتمانی جارێکی دیکە ئەو عەقڵییەتی وەدەرنانی و ئینکارییەی ئاشکرا کرد کە هەمیشە هۆکاری قەیرانەکانی ئەم وڵاتە بووە، لە کاتێکدا کە سووریا پێویستی بە پڕۆژەیەکی نیشتمانی ڕاستەقینە هەیە کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکان، ئایین و گروپەکان دەرببڕێت، خۆمان دەبینینەوە ڕووبەڕووی دیمەنێکی دووبارەبووەوە کە دەسەڵات بە کەرەستەی کۆن داڕێژراوەتەوە، واقیعیش بە ڕووخساری نوێ دەسەپێندرێت، بەڵام بە عەقڵیەتێکەوە کە نەگۆڕاوە، عەقڵیەتێک کە ژن بەدەر دەکات و پەراوێز دەخات، وەک ئەوەی دەنگ و قوربانیدانیان هەرگیز بەشێک نەبووبێت لەو خەباتە درێژخایەنە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەوەی لەم کۆنفڕانسەدا بینیمان، گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلێک ناکات کە بەدەست زوڵم و ستەمکارییەوە دەناڵێنێت، بەڵکو هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی سیستمێک لەسەر بنەمای جیاکاری، کە تێیدا مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکرێت وەک ئەوەی بوونی ژنان لە ژیانی سیاسیدا تەنها وردەکارییەک بێت، یان وێنەیەک کە بۆ جوانکردنی دیمەنێکی ساختە بەکاردێت، بەڵام ئێمە ڕەتیدەکەینەوە کە تەنها ڕووبەرێک بین بۆ ئەو پرۆژانەی کە ئێمە ناناسن.
جەختلەوەکراوەتەوە، وەک تەڤگەرێکی خەباتگێڕانە کە پێمانوایە ئازادی بۆ گەلێک نییە کە ئازادی ژنان نەبێت، دووپاتی دەکەینەوە کە ئایندەی سووریا بەستراوەتەوە بە هەمان ئەو سیاسەتانەی کە بۆ دەیان ساڵ ئازاری ژنانیان بەرهەمهێناوە، ئەوەی لە کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا ڕوویدا، درێژەپێدەری ڕێبازی پەراوێزخستنی ژنانە، بەدەرکردنی هێزە دیموکراسییە ڕاستەقینەکان، و درێژەدان بە فێربوونی پیاوانە لە وانەکانی ڕابردوو ئەمانە هەنگاو نین بەرەو چارەسەرکردن، بەڵکو بەرەو قووڵکردنەوەی قەیرانەکەن.
ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر کۆنفرانسێک بە بێ ژنان، بەبێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینە و دەنگێک کە دەبیسترێت، کۆنفرانسی ناشەرعییە، هەر پرۆسەیەکی سیاسیش کە خەبات و قوربانیدانی ژنان لەبەرچاو نەگرێت، پرۆسەیەکی مردووە پێش ئەوەی دەست پێبکات، تێیدا هاتووە: ئێمە ڕێگە نادەین هەڵبژاردنەکان بەسەرماندا بسەپێندرێت کە نوێنەرایەتیمان ناکات، ئێمە لە بەرامبەر ئەم دیمەنە سیاسییە بێدەنگ نابین کە لەژێر پەردە ڕێکەوتن دەرکێت و هەوڵی ناشتنی مافەکانمان و ئیرادەمان دەدات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەک ژن، ئێمە پەراوێز نین و ئێمە بەدیل نین، هەرکەسێک ئەمە نەبینێت، تەنها بەدوای بەرهەمهێنانەوەی ستەمکاریدایە بە ڕووخسارێکی نوێ.