دەریا عەلی: ئابووری سەربەخۆ ژنان لە ڕووی بڕیاردان بەهێز دەکات
پارێزەر دەریا عەلی دەڵێت: ئابووری سەربەخۆ وادەکات کە ژنان بەهێزتر بن لە بڕیارداندا و دەتوانن لەکاتی توندوتیژی خێزانی و جیابوونەوە پارێزگاری لە خۆیان بکەن.
هێڤی سەڵاح
سلێمانی_ بەشداریکردنی ژنان لە کارکردندا دەبێتە هۆی گەشەپێدانی کەسایەتی و فێربوونی کارامەیی نوێ و پەرەپێدانی پیشەیی خۆیان، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، هاوکات دەبێتە هۆی ئەوەی ژنان لە گۆشەگیریی ماڵەوە ڕزگاریان بێت و ببنە خاوەنی داهاتی سەربەخۆی خۆیان، دواجار دەتوانن هەر پێداویستییەکیان هەبێت لە داهاتی خۆیان بیکڕن و چاویان لە دەستی کەس نەبێت، هەروەها دەبێت ژنان ئەوە بزانن کە کارکردن پیویستییەکی هەمیشەییە نەک تەنها لە کاتی پێویستیی لە کاتی قەیرانەکاندا ژنان کار بکەن بەڵکو دەبێت وەک پێویستییەکی هەمیشەیی ژنان کار بکەن و پشت بە داهاتی خۆیان ببەستن.
ئەگەر گوزەرێک بە مێژووی ئەو قەیرانانەدا بکەین بە بەسەر گەلی کوردا هاتوون لە نێوییاندا بە دیاریکراوی قەیرانی ساڵانی نەوەدەکان، ئەوهمان بۆ دهردهكهوێت كه ئاستی بهشداریی و كاركردنی ژنان لهو دهمهدا چالاك بوو، بهشێوهیهك ژنان ئەگهر لەدەرەوە کاریان نەکردایە لەماڵەوە لەڕێگەی کاری دەستی و بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەرهوه داهاتیان بۆ خۆیان مسۆگەر دەکرد، هێزی کاری ژنان لە ئاستێکی باڵادا بوو، بەڕادەیەک کەم ژن هەبوو ئەرکی بژێوی خێزانەکەی لەئەستۆی خۆی نەگرێت، بهو بهرههمه خۆماڵیانهی كهدروستی دهكرد فشاری دارایی لهسهر خێزانهكهی کەم دەکردەوە.
سەبارەت بە ئابوری سەربەخۆ بۆ ژنان لەڕووی یاساییەوە دەریا عەلی پارێزەر قسەی بۆ ئاژانسەکەکرد.
"ئابووری سەربەخۆ وادەکات ژنان بەهێزتر بن"
دەریا عەلی پارێزەر وتی : لە پێشتردا دوای هاوسەرگیری بە هۆی کاریگەری کولتوور و دینەوە تەنها پیاوان دەیانتوانی کار بکەن لە ئێستادا هەندێک بەرەوپێشچوونی بە خۆیەوە بینیوەو باشتر بووە، ئابووری سەربەخۆ وادەکات کە ژنان بەهێزتر بن لە بڕیارداندا، لە کاتی بوونی کێشە و گرفت لەگەڵ هاوژینەکەیداو ژنان دوای جیا بوونەوە بتوانن پشت بە خۆیان ببەستن، ئەو ژنانەی کە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان نین ناتوانن بریاری ئازادانە بدەن لە کاتی بوونی کێشەو گرفتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی سەربەخۆ بۆ ژنان دەتوانێت هاوکارێکی سەرەکی بێت بۆ ژنان کاتێک خانەوادەکەی هاوکار و پشتگیری نابن و کاتێک رووبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە ئاسانتر دەتوانێت خۆی رزگار بکات، چونکە ئەو کاتە خەمی ئەوەی نییە کە دوای جیابوونەوە چۆن خۆی و منداڵی بەخێو بکات و شوێنی نیشتەجێبوونی دەبێت،ئەو ژنانەی کە خاوەن ئابووری سەربەخۆ نین و جیادەبنەوە مافی ئەوەی هەیە لە دادگادا کە شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ دابین بکات بۆ ماوەی سێ ساڵ هەروەها نەفەقەی بۆ دابین دەکرێت کە لەسەر هاوژینەکەی پێویستە دابینی بکات، هەرچەندە نەفەقەکە بڕەکەی هێندە زۆر نییە کە لەم کاتەدا کەلوپەل هێندە گرانە بەشی خۆی و منداڵ بەخێوکردن ناکات، نەفەقە لەسەر بنەمای کاری پیاوەکە و بە پێی ژمارەی منداڵەکان و بارودۆخی ژنەکە دادەنرێت.
"بەهۆی نەبوونی داهات مافی بەخێوکردنی منداڵ نەدراوە بە ژن"
دەریا عەلی ئەوەشیخەتڕوو، چەندین حاڵەت بووە بە هۆی ئەوەی کە ژنەکە خاوەن داهاتی خۆی نەبووە بە بریاری دادگا مافی بەخێوکردنی منداڵەکانی دراوە بە باوکەکە، بە نموومە ژنێک هەبوو کە خاوەنی دوو منداڵ بوو هێندە توندوتیژی بەرامبەر کرابوو لە لایەن پیاوەکەوە ببووە هۆی ئەوەی بارودۆخی دەروونی ئارام و جێگر نەبێت، لە کاتی دادگایەکاندا بەو هۆیەوە تواندرا داوای هاوژینەکەی لە دادگا براوە بێت و منداڵەکانی لە دایکەکە جیاکردەوە، بە هۆی باش نەبوونی بارودۆخی دەروونیەوە لەو کاتەدا دادگا سەیری بارودۆخی دەروونی دایک و باوک دەکات بۆ ئەوەی بریار بدات منداڵەکە لای کامیان بێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا دەریا عەلی پارێزەر وتی: داوام لە ژنان هەیە ئەگەر داهاتێکی کەمیش بێت بۆ خۆیانی دەستەبەر بکەن و ببنە خاوەن داهاتی سەربەخۆی خۆیان بۆ پاراستنی خۆیان، هاوکات ئەرکی ڕێکخراوەکان و حکومەتە کە هەلی کار بۆ گەنجان و بۆ ژنان بەتایبەت بڕەخسێنێت.