کۆنگرەی ستار: پێویستە بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی وەڵامێکی مێژوویی بدرێتەوە
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆئاوا سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی مێردین و ئیلح و خەلفەتی لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، پێیوستە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەڵامی مێژوویی بدرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی مێردین، ئیلح و خەلفەتی بڵاوکردەوە.
بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:
شارەوانییەکانی باکووری کوردستان وەک ئیلح، خەلفەتی و مێردین، بە لۆژیکی تاڵان و داگیرکاری، لە لایەن هاوپەیمانی فاشیستی و مرۆڤکوژی ئاکەپە-مەهەپە داگیرکران و ئیرادەی کۆمەڵگە پێشێل کران، کۆمەڵگەی ئێمە جارێکی تر ڕووبەڕووی جینۆسایدی سیاسی بووەوە، بەهۆی ئەمەوە هێرشێکە لە دژی سیستمی هاوسەرۆکایەتی و دژی ئیرادەی ژنان، وەک کۆنگرەی ستار ئیدانەی ئەم پراکتیزە و سیاسەتەی قەیومەکان دەکەین و بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین، لە پێناو پاراستنی سیستمی هاوڕێبەریی ژنان، بۆ پاراستنی ئیکۆلۆژی و ئیرادە و دەسەڵاتی ژنان، هەمیشە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەڵدەستین، هەوڵدەدەین و سەردەکەوین، لە هەموو ساتێکی خەباتدا لەگەڵتانین.
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دوژمنایەتی کورد و ژنان دەکات، ئەمجارەیان داگیرکردنی شارەوانییەکان و دانانی قەیومەکان، ئەمەش بێڕێزیکردن بە ئیرادە و دەسەڵاتی ژنان دەردەخات، دیسانەوە لەبەرئەوەی ترسیان لەڕێکخستن و گەشەپێدانی کورد هەیە، لەهەمان ڕۆژدا یاسا و ڕێساکانیان ئامادە دەکەن و پلان و پڕۆژەی داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتن و داگیرکاری لەدژی دەستکەوتەکانی کورد دەست پێدەکەن، وەک تەڤگەری کۆنگرا ستار، ئەم نزیکی و هۆشیارییە لە سەروەری پیاوانی دەسەڵاتدار و دەوڵەت- نەتەوە لە دژی مرۆڤایەتی و ژیان دەبینین و پێمان وایە گەلەکەمان کەرامەت و ئازادی و ئیرادەی خۆی دەپارێزێت.
"پێویستە بەرخۆدان بکرێت لە بەرامبەر ئەم هێرشانە دژ بە مرۆڤایەتی و سەروەری یاسا"
لە سەردەمی ئێستاماندا؛ لە ناو شەڕ و تاڵان و وێرانکاری و داگیرکاری و کوشتن، ئەمجارەیان لەژێر ناوی دانانی قەیومدا، سەپاندنە بەسەر سیستمی هاوسەرۆکی دەم پارتی، کە هاوپەیمانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامی دەدات، Kکە ستەمکاری و فاشیزمی هیتلەری تێپەڕاندووە، بۆ ئەوەش دەیانەوێت لە هەر شوێنێک دەستکەوتی کورد هەبن، دەیانەوێت لە ناویان ببەن، ئیرادەیان بشکێنن، هەروەها دەیانەوێت بە هێرشی ئاسمانی کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل لە شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەنجام بدەن، چونکە سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت ئیستەنبوڵ، ئەحمەد عوزێر، هەم کورد بووە و هەم بە هاوکاری ئەو شارە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەمڕۆ لە چوار دیواردایە و ئیرادەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادیخوازان دانیان پێدا نەندرا و پشتگوێ خرا، پێویستە بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەم هێرشە نامرۆڤانە و نایاساییانە بکرێت و جگە لە تێکۆشان هیچ هەڵوێستێک قبوڵ نەکرێت.
دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئەردۆغانی فاشیست و مرۆڤکوژ، بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆیان و دەرچوون لە قەیرانی ئابووری، فێڵبازەکان وشەی سیاسی بە ناوی "پرۆسەی چارەسەر" خستە بەرنامەی کار و لەژێر کاریگەری ئیرادەی شارەوانییەکانی خەڵکدا پلانی جینۆسایدی سیاسی خۆیان ئامادە کرد، بەم شێوەیە دەیانویست ئەرکی خۆیان درێژ بکەنەوە و قەیرانی ئابووری لە وڵاتی تورکیادا نەهێڵن، بە ڕێگەی یاساکە، پلانی دانانی قەیومیان ناساند بۆ ئەوەی بتوانن پارەی شەڕەکەیان لەسەر شارەوانییەکان دابین بکەن. بەڵام بەرخۆدانی گەل و خەباتی کۆمەڵگەی دیموکراسی ئەم پلان و سیاسەتە پیسە داگیرکاریانە لەناو دەبات و ئیرادەی گەل جارێکی تر سەرکەوتوو دەبێتەوە.
"پێویستە بە ژن، ژیان، ئازادی وەڵامیکی مێژوویی بدرێتەوە"
کۆمەڵگەو گەلی تورکیا دەبێت لەم ڕژێمە فاشیستە ڕزگاریان بێت، بونیادنانی پڕۆسەی ئاشتی و دیموکراسی تەنها بە چارەسەرکردنیپرسی کورد دەکرێت، پڕۆسەی چارەسەری بە تێکۆشانی هەموو گەلانی دیموکراسی هێزی خۆی بەهێزتر دەکات. ئەوان دەیانەوێت ڕێبەرو تەڤگەری ئازادی و هێزی گەل لەیەکتر جیا بکەنەوە و بە شەڕی تایبەت و پڕوپاگەندەی ڕەش ناکۆکی دروست بکەن، دەیانەوێت دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوالەناوببەن، بەرخۆدان و تێکۆشان و ئیرادەی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان بەو گۆشەگیرییە توندەی لەسەر ڕێبەر هەیە لەناوببەن، یەکێک لە چارەسەرەکان ئەوەیە هێزی دیموکراتیک خۆمان یەکبخەین و بوەستین و خەبات بکەین، پێویستە بە هێزی کۆمەڵگە ئەم حکومەتە لەناوببەین و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بهێنرێت، لە بەرامبەر گۆشەگیری توند، بەرامبەر ئەم داگیرکارییە، دژی ئیرادەی شارەوانییەکان و دژی سیستمی قەیومەکان، پێویستە بەرخۆدان بەهێز بکرێت، هەڵوێستەکانی ئیرادەی پێکهاتە فراوانتر بکرێت، ئاستی خەباتی گەل بەرز بکرێتەوە، بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیرادەی ژن وەڵامێکی مێژوویی بدرێتەوە.