کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی دوو ژنی گەنجی لە باکووری سووریا دەردەبڕێت
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا "عەمشات" و حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانێت لە دیارنەمانی ئەو دوو ژنە گەنجەی بە ناوەکانی نورهان سەرحان و هەیفا تەییار و داوای ئاشکراکردنی خێرای چارەنووسیان و مسۆگەری سەلامەتییان دەکات.

ڕەققە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا نیگەرانی قووڵی خۆی لە دیارنەمانی دوو ژنی گەنج بە ناوەکانی نورهان سەرحان و هەیفا تەیار لە باکووری سووریا دەربڕی، هەروەها "عەمشات" و حکومەتی کاتی سووریا لە سەلامەتی خۆیان بەرپرسیار دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت و گەڕانەوەی سەلامەتیان مسۆگەر بکرێت.
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی نورهان سەرحان لە شاری دێریک و هەیفا تەییار لە شاری کۆبانێ دەربڕی، یەکەمیان لەکاتی ڕۆشتنی بەرەو ڕەققە لەسەر ڕێگای دێرحافەر بێسەروشوێن بووە، دووەمیان لەکاتی ڕۆشتنی بۆ سەردانی کەسوکاری لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب لەلایەن ئەندامانی حکومەتی کاتیەوە ڕفێندراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم ڕووداوانە یەکەم ڕووداو نین لە جۆری خۆیان، هەروەها پێویستی ڕێزگرتن لە ئازادی هاتوچۆ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی بەتایبەتی ژنان کراوە، داوای لە سەرجەم ڕێکخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کردووە، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە ئاشکرابوونی بارودۆخی ئەو دوو ڕووداوە و دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو دوو ژنە گەنجە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، داوای ئازادکردنی ئەو دوو ژنە گەنجە و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ خێزان و کەسە نزیکەکانیان کردووە، هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە چاودێری ئەم تاوانانەی دژی ژنان بکەن و کار بۆ کۆتاییهێنانیان پێ بکەن.
جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە ئازادی هاتوچۆ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە هەموو بوارەکاندا کراوەتەوە، ئێمە بە توندی شەرمەزاری هەموو کارێک دەکەین کە مەترسی لەسەر ئاسایش و سەلامەتییان دروست بکات، الە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی ئەم دۆسیەیە دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی نورهان و هەیفا و گەڕانەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان.