کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کوشتنی ژنان شەرمەزار دەکات

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، کوشتنی دوو ژن لە مەنبەجی داگیرکراوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کوشتن بەبیانووی شەرەف لە قێزەونترین تاوانەکانی توندوتیژی و بەرهەمی عەقڵیەتی پیاوسالاری باڵادەست و کولتووری جیاکاریی ڕەگەزییە.

ڕەققە

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پارێزگای ڕەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ٨ی نیسان بڵاویکردەوە، کوشتنی دوو کچ لە مەنبەج ئیدانە کردو جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو کوشتنانەی دژی ژنان ئەنجام دەدرێن، تەنیا دژی تاکەکان نییە، بەڵکو دژی تەواوی نەوەکانە، و کاردانەوەی دەروونی و کۆمەڵایەتیی لەسەر بنەماڵە و کۆمەڵگە هەیە، پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی دژی ژنان پێکدەهێنن.

 

وتیشی: بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو کوشتنانە دەکەین کە دژی ژنان ئەنجام دەدرێن، کە  بە بیانووی 'شەرەف' ڕوودەدەن و تەنیا بۆ ژنان جێبەجێ دەکرێن، ئەمانە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین، لەوانەش ئەو تاوانەی کە شەوی ڕابردوو لە مەنبەج ڕوویداوە بەرامبەر ئەو دوو ژنە کە لەلایەن چەتەکانی داگیرکەری تورکیاوە کە لە کانتۆنەکەدا ئامادەبوون ڕفێندراون، لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەیانەوە بەبێ هیچ کەسێک کوژراون، بەبێ ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەک و دەستوەردانێکی پۆلیسی مەدەنی هەبێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، کوشتنی شەرەف یەکێکە لە تاوانە قێزەونەکانی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمەش لە هەژموونی عەقڵیەتی پیاو و کولتووری هەڵاواردنی ڕەگەزییەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە کۆمەڵگە نەریتییەکاندا زاڵە، کە ژنان بە کەمتر لە پیاو دەبینن و شەرعیەتی خۆیان لە داب و نەریتە بەسەرچووەکانەوە وەردەگرن.

 

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا جەختی لەوە تاوانەکە دژی ئەو دوو ژنە بەهۆی نەبوونی یاسایەکەوە بووە کە ئەنجامدەرانی ڕادەگرن و بڵاوبوونەوەی ڕفاندن و دەستدرێژی و کوشتن لەژێر دەسەڵاتی داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی لە پارێزگاکەدا ڕوویداوە، بێدەنگی ژنان سەبارەت بەو تاوانانەی کە بەرامبەریان ئەنجامدراوە پاڵنەر و پاساویان پێدەبەخشێت بۆ بەردەوامبوونیان لە ئەنجامدانیان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویستە ئێمە وەک ژنان لە بەرامبەر ئەو پراکتیزە و تاوانانەدا بوەستینەوە، داوای گۆڕانکاری لەو یاسایانە بکەین کە هانی تاوانباران دەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە کارانە، توندترین سزا بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنن کە ئەنجامی دەدەن، هەروەها داوای نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک بکەین بەرامبەر بە ژنان.