لە نیپاڵ هەزار و ٣٤٢ کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەستدا

ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو لە ناوچەی ڕاسوا لە نیپاڵ لە نزیک سنووری چین بۆ هەزار و ٣٤٢ کەس بەرزبووەوە، پۆلیس دەڵێت هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ هەزار و ٨٨٦ کەسی بێسەروشوێن بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە ناوچەی ڕاسوا لە نیپاڵ و دەوروبەری، لە نزیک سنووری چین، گەیشتە هەزار و ٣٤٢ کەس.

 

پۆلیسی نیپاڵ ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو بۆ هەزار و ٣٤٢ کەس بەرزبووەتەوە و هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنیان بۆ چوار هەزار و ٨٨٦ کەسی بێسەروشوێنە بەردەوامە.

 

پۆلیسی نیپاڵ ڕایگەیاند، لە هەشت ناوچەی جیاواز تەرمەکان دەرهێنراون، کە ٣٦٠ تەرم لە چیتوان، ٢٣٠ لە ناوالپاراسی ڕۆژئاوا، ٢٢٢ لە ناوالپاراسی ڕۆژهەڵات، ١٩٢ لە نوواکوت، ١٦٠ لە ڕەسوا، ٧٣ لە گۆرخا، ٦٧ لە دادینگ و ٣٨ لە تاناهون دۆزراونەتەوە.

 

ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی کە پێش لافاوەکە بومەلەرزەیەک لە ناوچەکەدا ڕایانگەیاندبوو، داتاکانی خۆی نوێکردەوە و ڕایگەیاند، سەرچاوەی چالاکییە بومەلەرزەییەکان بە گوڕی ٥.٢ پلە ڕووخانی سەهۆڵبەندانەکانە.

 

شارەزایانی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی شاخ کە بارەگاکەی لە کاتماندۆیە، ڕایانگەیاندبوو کە لافاوەکە بەهۆی لەرزینێکی زەویەوە بووە کە بەهۆی پچڕانی پارچەی سەهۆڵبەندانەکانەوە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە بووە.