ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئیدانەی له سێدارەدانی ٥ زیندانی دەکات

دەسەڵاتدارانی ئێران پێنج زیندانییان لە زیندانی وەکیل ئاباد لە مەشهەد لە سێدارە دا پاش ئەوەی ئەشکەنجەیان داون و خێزانەکانیان ئاگادار نەکردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی لەسێدارەدانی لەسەر ئاستی جیهان بەرزە و ئامانجی سنووردارکردنی ئازادییەکان و سەرکوتکردنی بەرهەڵستکارانی سیاسەتەکان.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی نیسان، ڕایگەیاند دەسەڵاتدارانی ئێران پێنج زیندانییان لە بەندیخانەی وەکیل ئاباد لە مەشهەد لە سێدارە داوە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردوووە ،دوێنێ زیندانییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی کەسوکارەکانیان یان ڕێگەپێدان بۆ سەردانکردنیان لە سێدارە دراون، زیندانینەکان ئەشکەنجە دراون، لە دادگایەکی نادادپەروەرانەدا تاوانبار کراون، ئەو زیندانیانەی لە سێدارە دراون چوار سوننە و یەک شیعە بوون.

 

ئەو کەسانە لە ساڵی ٢٠١٥ دەستگیرکراون، بە پێی یاسای رژێمی ئێران بە تۆمەتی "یاخیبوون" حوکمدراون. بەگوێرەی رێکخراوی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانی کەم ٢٤٥ هاوڵاتی لە سێدارە دراون.