لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٧٣ هەزار و ٣٣٣ فەلەستینی کوژران
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس
ناوەندی هەواڵ
سەرباری ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە بە ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس ڕاگەیەندرا.
لە دوا ڕاگەیەندراوی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، نوێترین ئاماری قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە بەردەوامن خرانەڕوو. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، چوار فەلەستینی کە یەکێکیان بەهۆی برینی پێشووەوە بووە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە و ١٤ فەلەستینی دیکەش بریندار بوون.
دیاری کراوە کە لە سەرەتای چوونەنێو بڕیاری ئاگربەست لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە لە غەززە تا ئێستا، هەزار و ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣ هەزار و ٩١٤ کەس بریندار بوون و ٨٠٣ تەرمیش لەژێر داروپەردووەکاندا دەرهێنراون.
بە هەزاران تەرم لەژێر داروپەردووەکاندادان
ڕاگەیەندرا کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧٣ هەزار و ٣٣٣ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٤ هەزار و ٢٣ کەس. ئاماژە بەوەش کراوە کە لە غەززە هێشتا بە هەزاران تەرم لەژێر داروپەردووەکاندا ماونەتەوە، و بەهۆی نەبوونی ئامێر و بەردەوامیی هێرشەکانەوە، تیمەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی ناتوانن بگەنە ئەو تەرمانە.