خوێندکارێک لە تارتوس بێسەروشوێەو جارەنووسی نادیارە
دوای ونبوونی شەهد ئەحمەد حەمود، خوێندکار لە شارۆچکەی تارتوس کە دوای ئەوەی ڕووی لە شارەکە کرد بۆ پێشکەشکردنی تانە لەسەر ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکان بێسەروشوێن بوو، خێزانەکەی بەردەوامن لە داواکاری بۆ خێراكردنی پرۆسەکانی گەڕان.
ناوەندی هەواڵ
لە شارە کەناراوییەکانی سووریا، نیگەرانییەکی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکانی ونبوونی کچان لە مانگەکانی ڕابردوودا پەرەدەسێنێت، لە ناو ناڕوونییەک کە دەورەی ئەم ڕووداوانە داوە و گەشەسەندنی ترس لە فراوانبوونی پانتاییەکەی، ئەمەش وای لە خێزانەکان کردووە داوای بەهێزکردن و توندکردنەوەی رێوشوێنەکانی پاراستن و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بەدواداچوون بکەن.
شەهد ئەحمەد حەمود، خوێندکار لە گەڕەکی ڕادار لە شاری تارتوس ون بووە، دوای ئەوەی ٦ی ئاب بۆ پێشکەشکردنی تانە لەسەر ئەنجامەکانی بڕوانامەی باکالۆریا دەرچووە، بەپێی ئەوەی خێزانەکەی پشتڕاستیان کردووەتەوە.
خێزانەکەی ڕایانگەیاند، کە شەهد ئەحمەد حەمود دوا پەیوەندی لەگەڵ کەس و کارەکەی لە گەراجی تارتوس ئەنجام داوە، پێیانی ڕاگەیاندوون کە لە ڕێگای گەڕانەوەیدایە بۆ ماڵەوە، پێش ئەوەی پەیوەندییەکە پچڕێت و مۆبایلەکەی لەو کاتەوە بکوژێتەوە، بەبێ هاتنی هیچ زانیارییەک دەربارەی شوێنی بوونی.
خێزانەکە داوا لە هاوڵاتییان و هەموان دەکەن کە هەر زانیارییەکیان هەیە لەوانەیە یارمەتی دیاریکردنی شوێنەکەی بدات، پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار یان بە کەس و کارەکەیەوە بکەن بۆ بەشداریكردن لە خێراكردنی پرۆسەکانی گەڕان و ئاشکراکردنی چارەنووسی.
ڕووداوەکانی ونبوونی کچان لە مانگەکانی ڕابردوودا لە شارە کەناراوییەکانی سووریا زیاتر بوون، لە ناو نیگەرانییەکی کۆمەڵایەتی لە فراوانبوونی ئەم دیاردەیە و دووبارەبوونەوەی لە بارودۆخێکی ناڕووندا، کە ئەمەش خێزانەکان هاندەدات داوای بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری بکەن بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و کچان.