خەڵکی توتوناک داوای مافی هیوا و ئازادی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن

خەڵکی توتوناک پێش کۆبوونەوەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بڕیارە ٩-١١ی حوزەیران بەڕێوە بچێت، داوای "مافی هیوا" و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ-مافی هیوا تەوەری سەرەکییە لە گفتوگۆکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە زیندانییەکان، بەو پێیەی مسۆگەری کەرامەت و ئازادی تاکەکەسییە، داواکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێزگرتن لەم مافە لە دۆسیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرەسەندندایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە داواکارییەکان بۆ پابەندبوون بە پێوەرە یاسایی و مرۆییەکان.

 

گەلی تۆتۆناک کە لە ناوچەی تۆتۆناکابان لە مەکسیک نیشتەجێن، پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بڕیارە لە ٩-١١ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، نامەیەکیان ئاراستەی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد و داوای دەستەبەرکردنی مافی هیوا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرەڕای بیرکردنەوە و ویژدانی ئازاد، بە ناڕەوا و نایاسایی ئازادییەکەی لێ داگیرکراوە.

 

نوێنەرانی گەلی تۆتۆناک لە نامەکەیاندا، ڕوونیان کردەوە، کە بوونیان پێش چەمکەکانی دەوڵەت و یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤە و قسەکانیان لە بوونی بەکۆمەڵ و گشتگیریانەوە سەرچاوە دەگرێت، هەروەها ئەنجومەنی ئەوروپا "مافی هیوا" وەک مافێکی بنەڕەتی مرۆڤ دەناسێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە چەمکی هیوا لە جیهانبینی گەلی توتوناکدا جێگەیەکی تایبەتی هەیە، بە زمانی نەریتی خۆیان بە ”nakantaxtu kintalakapastaknikan” "ناکانتاکستو کینتالکاپاستکنیکان" دەربڕدراوە، واتە "بیرۆکەکانمان دێنە دی". هەروەها ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەسێکە کە بیرۆکەکان بۆ ئاشتی پێشکەش دەکات، بیرکردنەوە لە کەسێک کە یارمەتی گەلەکەی دەدات و بۆچوونەکانی خۆی بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی لە ئازادییەکەی دەرببڕێت، بێ هزر نییە.

 

لە نامەکەدا، سەرنجی ڕاکێشراوە بۆ بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ سەبارەت بە دۆسیەی ڕێبەرەی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاماژە بەوە کراوە کە تورکیا تا ئێستا بڕیارەکەی جێبەجێ نەکردووە.

 

نوێنەرانی توتوناک قسەیان بۆ ئەندامانی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد و داوایان لێکردن "پشتیوانی لە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان" بکەن و هەروەها جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا پابەندبوونێکی یاسایی و ڕەوشتییە.

 

لە کۆتاییدا، گەلی توتوناک داوای لە ئەنجومەنی ئەوروپا کرد، کە پەیامیان و "سڵاو و ڕێزگرتن"یان بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بگەیەنن لە مەکسیکەوە.