بۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیالۆگێک لە سوەیدا بەڕێوەچوو
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشان بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان کە دەکەوێتە ٢٥ی تشرینی دووەم، ژنانی بزووتنەوەی جەماوەری لە شاری سوەیدای سووریا لەم ڕۆژەدا دانیشتنێکی دیالۆگیان ڕێکخست.
روشیل جونیور
سوەیدا- توندوتیژی دژ بە ژنان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و بە یەکێک لە بەربڵاوترین و بەردەوامترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دادەنرێت، هەرچەندە ڕووداو و توندی ئەم توندوتیژییە بە تێپەڕبوونی کات تا ئەمڕۆش جیاواز بووە، بەڵام توندی و فۆرمەکانی هێشتا لە نێوان کۆمەڵگەکاندا جیاوازن.
بە نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشان بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان کە دەکەوێتە ٢٥ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکەوە، ژنانی بزووتنەوەی جەماوەری لە شاری سوەیدای سووریا زنجیرەیەک چالاکییان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێکرد، لە ناویاندا دانیشتنێکی دیالۆگ هەیە کە دوێنێ ١٠ی تشرینی دووەم، بە بەشداری ژمارەیەک لە ژنان و چالاکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو.
ئەندازیار غادە شەعرانی وتی: توندوتیژییەکێکە لە بەربڵاوترین و بەردەوامترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، و تا ئەمڕۆش لە ئەنجامی ئەو بێدەنگی و بێ سزایەی کە دەوری داوە، بە بێ سزا ماوەتەوە، توندوتیژی دژی ژنان بە چەندین شێوە دەردەکەون، چ زارەکی، جەستەیی یان دەروونی ژنانیش بەرکەوتەی توندوتیژی دەبن، واتە لێدان و دەستدرێژی دەروونی، دەبێتە هۆی دەستدرێژیکردنە سەر ژنەکە، کوشتن دژی ژنان، توندوتیژی خێزانی و کوشتنی بەبیانووی شەرەف.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنان بەرکەوتەی ئازاردانی زایەندی دەبن، هەروەها حاڵەتی هاوسەرگیریی لە تەمەنی بچووکدا، توندوتیژی شێوەی دیکەی هەیە، وەک ئازاردانی ئەلیکترۆنی، یان ئەوەی بە (هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی) ناسراوە، هەروەها جۆرێکی دیکەی توندوتیژی هەیە کە بۆی هەیە بە تایبەتی منداڵان بەرکەوتەی دەبن، کە بریتییە لە بڕینی ئەندامی زاوزێی مێینە، وتیشی: مامەڵە لەگەڵ قوربانیانی توندوتیژی دەکەین بە پەروەردەکردنی قوربانییەکە و وەستانەوە لەگەڵیدا بە وتنی" ئێمە باوەڕت پێدەکەین و لەگەڵتدا دەوەستینەوە" و تاوانبارنەکردنی، دەبێت هۆشیاری لە کۆمەڵگەدا بڵاوبکەینەوە سەبارەت بە مافەکانی ژنان، پاڵپشتی دەروونی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی پێشکەش بکەین و نیشانەکانی خراپ مامەڵەکردن دەستنیشان بکەین تا بتوانین فێربین چۆن یارمەتی بدەین.
سەبارەت بە قسەی ناشرین، پرۆفیسۆر باسمە ئەلعەقبانی ئاماژەی بەوەدا، جۆرێکە لە پەیوەندیکردن کە ئامانجی ئەوەیە زیانی دەروونی بە وەرگرەکە بگەیەنێت وتی: ئێمە تێبینی دەکەین کە گرنگترین ڕۆشنبیران هەوڵدەدەن سوکایەتی بە ژنان بکەن لە شێوازی قسەکردنیان.
پارێزەر لینا ئەبو حەمدان باسی لە لایەنی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کرد و وتی: ژنەکە لە پێگەیەکی نزمتردا پۆلێن کراوە لە پیاوەکە، کە لە بەرامبەردا کردوویەتی بە یەکێک لە موڵکە تایبەتەکانی خۆی، و کارەکەی سنووردار کردووە بۆ منداڵبوون و کارکردن لە ماڵەوە تاوەکو بە توندی لە مێشکیدا جێگیر بوو کە ئەمە تاکە ڕۆڵی ئەو بووە لە ژیاندا و ئەمەش بە جۆرێک لە توندوتیژی لە دژی دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو ناوچەکانی سووریا حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکراوە، یاساش توندوتیژی بە تاوانێک دادەنێت کە سزا نادرێت، بەبێ گوێدانە جۆرەکەی، ڕوونیشیکردەوە کە هیچ یاسایەک لە سووریادا نییە کە دادپەروەری بەرامبەر توندوتیژی خێزانی بکات کە ژنان بەرکەوتەی دەبن.
جاڕنامەی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کە لە ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە، باس لەوە دەکات کە هەر کارێکە کە پاڵنەری لایەنگری ڕەگەزی بێت و زاڵ بێت لە زیان یان ئازاردان بە ژنان، چ جەستەیی، زایەندی، یان دەروونی، یان هەڕەشە لەم جۆرە کردەوانە، یان زەوتکردنی ئازادی ئارەزوومەندانە، چ لە ژیانی گشتی یان تایبەتدا، توندوتیژی دژی ژنان دەرکەوتنی پەیوەندییە نایەکسانەکانی دەسەڵاتە لە ڕووی مێژووییەوە لە نێوان ژن و پیاودا و هەروەها توندوتیژی یەکێکە لەو میکانیزمە کۆمەڵایەتییە چارەنووسسازانە کە بەهۆیەوە ژنان ناچار دەکرێن ملکەچبن بە بەراورد بە پیاوان.