کاندیدانی شارەوانی: لەگەڵ ژناندا خەبات دەکەین

لەیلا ئەیاز، کاندیدی شارەوانی شاری گەورەی ئامەد، سافیە ئاکداغ، کاندیدی شارەوانی شاری نوێ ڕایانگەیاند، لەگەڵ گەل و ژنان خەبات دەکەن.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئامەد- لە بەڵگەنامەیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار، تەڤگەری  ژنانی ئازاد "تەژەئە" تیشکی خستە سەر گرنگی جێبەجێکردنی پارادایمێکی دیموکراتیک و ژینگەیی و ئازادی ژنان، هەروەها گرنگی و ڕۆڵی هاوسەرۆکیشی تێدابوو، ئاماژە بەوە کراوە کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" جارێکی دیکە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە ناوخۆییە یازادیخواز-دیموکراتیک، نیشان دەدرێت.

 

لە ئامەد سافیە ئاکداغ، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری نوێ، لەیلا ئەیاز، هاوسەرۆکی شارەوانی ڕێزان لە ئامەد سەبارەت بە بەڵگەنامەی پۆست و کارەکانی هەڵبژاردن بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"هێڵی تێکۆشان جێناهێڵین"

سافیە ئاکداغ ڕایگەیاند، مۆدێلی هاوسەرۆکایەتی، کە میراتێکی گەورەی خەبات و دەستکەوتە، لە بەڵگەنامەی پۆستەکەدا تیشکی خراوەتە سەر و وتی: وەک هەموو بوارێک، بەردەوام دەبین لە پاراستنی هاوسەرۆکایەتی و ژیانی دەوروبەری ئەم مۆدێلە، ئەمڕۆ، دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هێشتا تێدەکۆشن بۆ ژیانی ئازاد و ئازادی ژنان، ئەم دەستکەوتە بۆ ئێمە زۆر بەنرخە و شتێکە کە لە هەموو بوارەکاندا دەیکەینە بنەمای خۆمان، لەم کاتەدا ئێمەی ژنان کۆڵ نادەین لەم هێڵی خەباتەی کە لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی و هاوسەرۆکایەتیدا هەیە.

 

"ئەو شارەوانیانەی کە موڵکی گەلن، دەدرێنەوە بە گەل"

سافیە ئاکداغ ڕایگەیاند، ژنان چەندین ساڵە لەناو ئەم خەباتەدان و کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، وتیشی: ئێمەش لەم پرۆسەیەدا دەبین، چەند ڕۆژێکە سەردانی گوندەکان و یەکێتییەکان دەکەین، لە ئێستاوە کارەکانمان ڕەنگاوڕەنگتر و پەرۆشتر دەبێت، وەک پاڵێوراوەکانی شارەوانی ئێستا شانبەشانی کارەکانمان لەگەڵ پڕۆژەکەداین کە دوای هەڵبژاردن ئەنجامی دەدەین، بە تایبەتی، تیشک دەخەینە سەر کاری کولتووری و ژنان و کاری کۆمەڵایەتی، ئەو شارەوانیانەی کە هی گەلن دەیدەینەوە بۆ گەل.

 

"دوای بوومەلەرزە، لە ڕێزان کۆچێکی گەورە  ڕوویدا"

لەیلا ئەیاز، کاندیدی شارەوانی ڕێزان ئاماژەی بەوەکرد، کارەکانیان لە ڕوانگەی ژنانەوە ئەنجام دەدەن. شارەوانییەکە بۆ ماوەی ٨ ساڵە لەلایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت وتی: پێش هەموو شتێک، شەو و ڕۆژ لە مەیدانەکاندا خەبات دەکەین و کۆتایی بەو قەیوم دەهێنین.

 

 لەیلا ئەیاز ئاماژەی بەوەدا کە ناوچەی ڕێزان یەکێکە لە گرنگترین ناوچەکانی ئامەدو وتی:  ڕێزان یەکێکە لەو ناوچانەی کە ژمارەیەکی زۆر دەنگدەری تێدایە، پێکهاتەی دیمۆگرافی ناوچەکە گۆڕاوە بەتایبەتی دوای بوومەلەرزەکە، جارێکی دیکە کۆچێکی ناوخۆیی زۆر گەورە هەبوو، یەکێکە لەو شوێنانەی کە سیاسەتی تایبەتی جەنگ و توندوتیژی دژی ژنان تێیدا ئەزموون دەکرێت، پێش ئەوەی قەیوم دابندرێت، شارەوانی ڕێزان کاری زۆر باشی بۆ ژنان و منداڵان کرد، هەروەها شوێنی کۆمەڵایەتی بۆ منداڵان لە ناوەندەکانی ژنان هەبوو، ئەم دامەزراوانە بە هاتنی قەیوم داخران.

 

"لەگەڵ ژناندا دەبین"

لەیلا ئەیاز ئاماژەی بەوەکرد، هەروەک چۆن ئەو خەباتەی پێش دانانی قەیوم دەیانکرد، دوای ٣١ی ئادارهەمان خەبات ئەنجام دەدەن، سیاسەتی خۆیان دروست دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەکو هەژاری و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بە تایبەتی بۆ ژنان لە ناوچەکەدا کار دەکەین. کۆمەڵە داخراوەکانی ژنان دەکەینەوە، هەموو ئەمانە لەگەڵ ژناندا دەکەین، بە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ژنانی گەڕەکەکان، لە بەڵگەنامەی تایبەتی خۆماندا ئاماژە بە شەڕی تایبەت دەکەین، ناوەند بۆ گەنجانی زیرەک دەکەینەوە و پێشنیاری چارەسەر دەکەین، لێکۆڵینەوە دەکەین و دەچینە ناو پرۆسەی بونیادنانی کۆمەڵایەتییەوە.