گوڵتان کشاناک بە کاندیدی شارەوانی گەورەی ئەنقەرە دیاری کرا

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دەم، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی ١٣ شاری ڕاگەیاند و گوڵتان کشاناک و ئۆزتورک تورکدۆگان وەک کاندید بۆ شارەوانی گەورەی ئەنقەرە دیاری کران.

ئەنقەرە

 

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل لە بارەگای پارتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و بڕیارەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی ناوەندی (م.ی.ک)ی ڕاگەیاند، کە تیایدا کاندیدەکانی شارەوانی شارەکانی تورکیا ئاشکرا کران و گوڵتان کشاناک و ئۆزتورک تورکدۆگان وەک کاندید بۆ شارەوانی گەورەی ئەنقەرە پێشکەش کران.

 

ناوی شارەکان و کاندیدەکان بەم شێوەیەن:

کاندیدەکانی شارەوانی ئەنقەرە: گوڵتان کشاناک - ئۆزتورک تورکدۆگان

کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی ڕەحا: سێلالێتین ئێکمەن - گوڵسەر یڵدرم

کاندیدی شارەوانی گەورەی دیلۆک: سەلمان توتوملو

کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی مەلاتیا: عەبدولوەهاپ ئێکیم- سێڤیم شیمشەک بایرام

کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی بورسا: ئیحسان سیلان- بیلمەز ئەربۆگا

کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی کۆنیا: گوڵبەهار گوندوز - بولێنت کیلیچ

کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی کۆجائەلی: حەسەن ئۆزگونێش - سێلدا ئیلگۆز کۆچیگیت

کاندیدەکانی شارەوانی گەورەی ئایدین: سۆزان کۆچ - نایف کەنات

کاندیدەکانی شارەوانی عوسمانیە: زیڤەر گوموش - زیلان قەرەگوزەل

کاندیدەکانی شارەوانی کیلیس: ئەحمەد ئوچەر-عەزیزە ئاکۆغڵو

کاندیدەکانی شارەوانی خارپێت: هایرەتین کایا - (لە ڕۆژانی داهاتوودا ژنێک ئاشکرا دەبێت)

کاندیدەکانی شارەوانی سەمسور: مەریم سەریتلی - بەهاتین بیلگین

کاندیدەکانی شارەوانی دەرسیم: جەڤدەت کۆنەک - بیرسن ئۆرهان

کاندیدەکانی شارەوانی دیلۆڤاسی کۆجائەلی: مستەفا ئاڤچی - شەڤین کۆشکون