بە بیانووی "ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباری" ژمارەیەک چێشتخانەی قوم مۆرکرا

بەپێی فەرمانی دادوەری، ژمارەیەک چێشتخانە لە شاری قوم بە بیانووی "پابەندنەبوون بە حیجابی زۆرەملێ" مۆر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بنکەی پۆلیسی شاری کۆهاک لە پارێزگای قوم لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک چێشتخانەی ئەم شارە بە فەرمانی دادوەری بە بیانووی "ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ" مۆر کراون.

 

ژمارەی وردی چێشتخانە مۆر کراوەکان لەم ڕاگەیاندنەدا باس نەکراوە.