بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی پەنابەرانی یەمەن ئاسیا مەشرەقی خەڵاتی نانسنی بەدەستهێنا

ئاسیا مەشریقی، چالاکوانی یەمەن، خەڵاتی نێودەوڵەتیی هاوکاری پەنابەرانی نانسنی بەدەستهێنا، ئەم خەڵاتە بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵەکانی ژنان لە بواری هاوکاری مرۆیی و باشترکردنی ژیانی پەنابەران دەدرێت.

یەمەن

 

ئاسیا مەشرەقی خەڵاتی نێودەوڵەتی نانسن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای پێبەخشرا، بەهۆی هەوڵە ناوازەکانی لە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی ئاوارە یەمەنییەکان لە ڕێگەی کارەکانی وەک سەرۆک و دامەزرێنەری ڕێکخراوی گەشەپێدانی بەردەوام، کە چەندین پڕۆژەی جێبەجێکردووە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بژێوی ژیان و باشترکردنی بارودۆخی تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاوارەکان

 

لە ڕێگەی ڕێکخراوەکەیەوە، ئاسیا مەشرەقی زیاتر لە ٣٠ قوتابخانەی لە ١٠ پارێزگای یەمەن دامەزراندووە بۆ ئەوەی پەروەردەیەکی کوالیتی پێشکەش بە منداڵانی ئاوارە بکەن، هەروەها پڕۆژەی بەهێزکردنی گەنجان لە ڕووی ئابوورییەوە و بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و پەروەردەی ژنانی جێبەجێکرد، کە یارمەتیدەر بوو لە باشترکردنی ژیانی پەنابەران و توانای ژیانیان بە کەرامەت.

 

خەڵاتی نێودەوڵەتی نانسن بۆ ڕێزلێنان لە ژنانی یەمەن و ڕۆڵی دیاریان لە کاری مەدەنی و هاوکاری مرۆیی لە یەمەن دەدرێت، کە خەڵاتێکی ساڵانەیە و لە ساڵی ١٩٥٤ەوە لەلایەن کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دابین دەکرێت.

 

بڕیارە لە ئاهەنگێکی خەڵاتکردندا کە لە ١٣ی کانوونی دووەم لە بارەگای UNHCR لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت، ڕێز لە ئاسیا مەشرەقی و براوەکانی دیکە بگیرێت.