جارێکی دیکە نەخۆشخانەی شێخ مەقسود بۆردوومان کرا

کەمێک پێش ئێستا، گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکڕێن، بۆردوومانی نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجریان لە گەڕەکی شێخ مەقسود کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

چەتەکان کە نەیانتوانی بەرخۆدان و ئیرادەی گەل بشكێنن، لە دوێنێوە هێرشیان بۆسەر نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسود دەستپێکردووە و بە ئامانجی کۆمەڵكوژکردنی ژنان، منداڵان و برینداران بەردەوام بۆردوومانی نەخۆشخانە دەکەن.

 

لە هێرشی دوێنێ بۆسەر نەخۆشخانەکە، سێ کارمەندی تەندرووستی بە ناوەکانی "عەدنان عارف عوسمان، عەلی حەنیف عوسمان، ئۆرایا عەبدولحەنان هۆرۆ" شەهیدبوون، ئەمە وێڕای ئەوەی دەیان بریندار لە نەخۆشخانەکەدا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

 

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە، گرووپە چەتەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانی دەکڕێن، بۆردوومانی نەخۆشخانەکەیان کردەوە.