هەڵوێستێکی هاوبەش لە کۆبانێوە: لە هەموو ڕوویەکەوە هەبوونی خۆمان مسۆگەر دەکەین

ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستێکی هاوبەشیان لە دژی ڕەتکردنەوەی بوونی ژنان لەلایەن حکومەتی کاتیەوە دەربڕی و دەڵێن: هیچ هێزێک مافی ئەوەی نییە نکۆڵی لە بوونی ئێمە بکات و بە گومانەوە مامەڵەمان لەگەڵ بکات.

پەرچەم جودی

 

کۆبانێ-بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ، لە ١٧ی ئایاردا دوو هەزار ژن کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆیان لە دژی ئەقڵیەتی حکومەتی کاتی کە نکۆڵی بوون و ناسنامە و دەستکەوتەکانی ژنان دەکات.

 

کۆبوونەوەی ژنان بە بڕیارو ئەنجامی زۆر گرنگەوە بەڕێوەچوو، هەروەها ئەو ژنانەی بەشداربوون پێداگری و هەڵوێستی خۆیان بۆ ئاژانسەکەماندا باسکرد.

 

”دەسەڵاتی کەس بەس نییە بۆ نکۆڵی بوونی ئێمە”

نەجمە کەنجۆ وتی: کۆکردنەوەی هەزاران ژن بۆ هەمان هەڵوێست و بڕیار پەیامێکە بۆ سووریا و هەموو ئەو هێزانەی هەوڵی سەرکوتکردنی ئیرادەی ژنان دەدەن، ساڵانێکی زۆرە لە هەموو هەلومەرجێکدا درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان داوە، بۆیە هەڵوێستی ئێمە درێژەدان بە خەباتی تا سەرکەوتنە.

 

نەجمە کەنجۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەسەڵاتی هیچ کەس بەس نییە بۆ نکۆڵی بوونی ئێمە، هەروەها ئەو کارەی کە ژن و گەنجەکانمان بەخشیویانە، کچەکانمان کە خۆیان لە هەموو جۆرە هێرشێک قەڵغان کردووە، ئەم دەستکەوتە لە ڕووی دەستوورییەوە مسۆگەری دەکرێت، بۆیە دەسەڵاتی کەس بەس نییە بۆ ئەوەی نکۆڵی بوونی ئێمە بکات، هەنگاو دەنێین بۆ پێشەوە و بە هەڵوێستێکی هاوبەشەوە ئیرادەی خۆمان دەردەبڕین.

 

”ئێمە وەک یەپەژە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین”

ئەکین شیار شەڕڤانی یەپەژە دڵخۆشی خۆی بە هەڵوێستی هاوبەشی ژنانی کۆبانێ دەربڕی و وتی: کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و هەڵوێستی یەکگرتوویان وەک شەڕڤانانی یەپەژە جۆش و خرۆشێکی زۆرمان پێدەبەخشێت، هەروەها وەک شەڕڤانانی یەپەژە گەورەترین هێزی خۆمان لە پاڵپشتی و بەرخۆدانی ئەو ژنانە وەردەگرین، ئەمەش دەبێتە هێزێک بۆ ئێمە بۆ بەرزکردنەوەی خەبات و گەیشتن بە ئامانجەکەمان، بۆئەوەی یەپەژەو ناسنامەی ژنانی ئازاد بەگشتی لە داهاتووی سووریادا دڵنیابێتەوە، هەوڵ و ئیرادەمان لە ئاستە باڵاکاندا داوە بۆ پێداگری لەسەر ئەو پرسە.

 

”یەکێتی ڕوانگە و هێز و ئیرادەی ژنان مسۆگەری سەرکەوتنە”

خانم هیبۆ نیگەرای خۆی لە هەوڵەکانی حکومەتی کاتی دەربڕی، وتی: کۆبوونەوەی ژنان تەنها ڕووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکو یەکڕیزی تێڕوانین و هێز و ئیرادەی ژنانە لە هەموو چین و توێژەکانی ژیانەوە، لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی یەپەژە کە نوێنەرایەتی ئێمەش دەکات، دژی نکۆڵیکردن لە بوون و ناسنامەمان، لێرەدا کاردانەوەکانمان دەردەبڕین و دەڵێین هێز و دادپەروەری و بیرۆکە و ئایدۆلۆژیامان هەیە.

 

خانم هیبۆ جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ کەس مافی ئەوەی نییە گومان لە دەسەڵاتی ژنانی کورد بکات و وتی: کاتێک هێزی یەپەژەمان بە منداڵ و ژن و پیاوەکانی ئەم پێکهاتەیان لە هەموو جۆرە هێرش و کۆمەڵکوژییەک دەپاراست، حکومەتی کاتی چی دەکرد، بۆیە هیچ سنوور و ئاستێک نییە بۆ ئەوەی هیچ کەسێک گومانی لە دەسەڵات و ئیرادەی شەڕڤانانمان بکات، هەروەها کەس ناتوانێت نکۆڵی لە ڕۆڵی ئێمەی ژن لەم شۆڕشەدا بکات و پشتگوێی بخات، ئێمەش وەک ژنانی کورد ئامادەین هەر جۆرە بەرخۆدانێک بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، وەک چۆن بەرخۆدانی کۆبانێ و بەنداوی تشرین نموونەی ئەوەن.