هەوڵدانی دادپەروەری ڕاگەیەندراوێکی دژی گۆشەگیریی بڵاوکردەوە
هەوڵدانی دادپەروەری بەرەنگاربوونەوەی گۆشەگیری لە کۆتاییدا کارەکانی خۆی تەواو کرد و داوای کرد، ئۆپۆزسیۆن بۆ خەباتی دیموکراسی لە پێناو تەندروستی و ئاسایش و ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بانگهێشت دەکەین.
ئەنقەرە
هەوڵدانی دادپەروەری دژ بە گۆشەگیری سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە، ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوەو بە بیری هێنایەوە، لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بە لێدوانێک لە ئامەد دەستیان بە کارەکانیان کردبوو، ئامانج لە هەوڵی دادپەروەری باشترکردنی دۆخی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و بەڕێز حەمیل یەڵدرم، بەڕێز عومەر حەیری کۆنار و بەڕێز وەیسی ئاکتاش بوو کە زیاتر لە ٤٣ مانگە لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی بە گۆشەگیری ڕاگیراون، بخرێنە بەرنامەی کار و کۆتایی بە گۆشەگیرییەکە بهێنرێت، لەم چوارچێوەیەدا کارە کاتیەکانی خۆی ئەنجامدا.
هەوڵدانی دادپەروەری لە لایەن کۆمەڵێک داکۆکیکار و چالاکوانانی مافی مرۆڤەوە لەسەر دەستپێشخەری کەسی دامەزرا، لە کارەکانیدا لە ڕاپۆرتی فەرمانگەی یاسای سەدە سەبارەت بە زیندانی دوورگەی ئیمرالی سوودی وەرگرتووە، ڕاپۆرتەکەش وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی ئینگلیزی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەوڵدانی دادپەروەری کارەکانی خۆی لە ئەنقەرە و ئامەدو ئەستەنبوڵ ئەنجامداوە و تێیدا هاتووە: لە ئەنقەرە لەگەڵ نوێنەرایەتی دیپلۆماسی کۆبووینەوە، ئەرکێکی گرنگمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کەسانی بەشداربوو لە پێشوودا گرتووەتە ئەستۆ، بۆ پرۆسەی چارەسەرکردن، لەگەڵ دەستگیرکراوەکان کۆبووینەوە وو بۆ یەکەمجار، بە وردی ئەو گۆشەگیرییەیەمان بۆ ڕوونکردەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر (٤٣ مانگ) بەردەوام بوو، لە ئامەد لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەتی کۆبووینەوەو تاوتوێی زیانەکانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و هەروەها پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کرا، هەروەها لە میانی کۆبوونەوەکانیدا لە ئەستەنبوڵ هەوڵیدا هۆشیاری گشتی لەبارەی پرسی گۆشەگیرییەوە بەرز بکاتەوە.
'دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت'
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەوڵەکانی وەزارەتی داد بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی ڕەتکردنەوەی زانیاری ڕەها و هەڵگرتنی گۆشەگیری جێبەجێ کرا، لە کۆبوونەوەکاندا باس لەوە دەکرا کە گرنگترین وتاردەر بۆ چارەسەری دیموکراسی و ئاشتیانە بۆ پرسی کورد بەڕێز ئۆجالان سەرۆکی دانوستانکارە، گرنگە ئەو گۆشەگیرییە هەڵبگیرێت.
هەوڵدانی دادپەروەری ڕایگەیاند کە هەم هاوپەیمانی گەل و هەم لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەو گۆشەگیرییەیان لە زیندانی ئیمرالی قبوڵ کردووە، کە کۆبوونەوە لە ئیمرالی ئەنجام دراوە و بەمەش بەشێک لە هەوڵەکانیان گەیشتووەتە ئامانجی خۆیان، هەر بۆیەش هەوڵدانی دادپەروەری کۆتایی بە کارەکانی دێت.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گۆشەگیری لە دوورگەی ئیمرالی بەردەوامە و هەم حکومەت و هەم ئۆپۆزسیۆن لەوە تێگەیشتوون کە لە چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسیانەی پرسی کورددا، قسەکەری سەرەکی بەڕێز ئۆجالان، سەرۆکی دانوستانکارە. ئەوەی ئێستا پێویستە بکرێت ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە گشتی خەباتێکی هاوبەش بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لەسەر ئیمرالی و بۆ تەندروستی و ئاسایش و ئازادی بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدەن، کۆتایی بە کارەکانمان دەهێنین، بەڵام بە ئیرادەوە درێژە بە خەباتی خۆمان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی و دادپەروەری دەدەین.