بانگەوازێک بۆ ڕۆژنامەنووسان: ببنە دەنگی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆر کراو

لە شاری سلێمانی، شاندی هاوبەشی ڕۆژنامەنوسانی کورد و بیانی، بانگەوازیان لە تەواوی دەزگا میدیایی و لایەنێکدا ، کە خاوەنداری لە ڕۆژنامەنوسان بکەن، جەختیان لە سزادانی بکوژانی "شەهید گولستان تارا و هێرۆ بەهادین"یان، کردەوە

سلێمانی

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەنتەری میترۆ، لە شاری سلێمانی، شاندێک بە ئامادە بونی، شاندی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد، کە لە ئەوروپاوە هاتوونەتە باشووری کوردستان و ماوەی سێ ڕۆژە سەردانی دەزگا و ڕێکخراوە میدیاییەکان دەکەن، پێکهاتوون، پێکهاتوون لە ڕۆژنامەنووسان ئالیجە ماگار، ئێمما ئاودری، دلێر ئاکرەیی، هەندرێن فەرەج محەمەد، ژاڵانە هەورامی (نەقشبەندی) و دەڤریم ئاڵپ، شاندەکە لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و دەزگادا کۆبوونەتەوە و ئامانجیان کارکردنە بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی دۆسیەی بە ئامانجگرتنی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەزگا میدیاییەکان، بە ئەنجمدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایان بە سەردانیکردنەکە هێنا.


لە درێژەی کۆنگرەکەدا لە لایەن دیاری محەمەد، ئەندامی سەنتەری میترۆ، جەخت لەوەکرایەوە، داوایان لە میدیا کارانی کورد و جیهان و مافەکانی مرۆڤ کرا، بەرپرسیاری بۆسەر هەر هێرش و داگیرکاریەک بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجم بدرێت بگرنە ئەستۆی خۆیان، هاوکات داواکاریان ە حکومەتە خۆجێی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان کرد، سەلامەتی ژیانی ڕۆژنامەنوسان لە کارکردندا لە هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێت، بکۆژان لە دادگاکاندا بە سزا بگەن تا تیرۆرەکانی هاوشێوەی گوڵستان و تارا ڕوو نەداتەوە، پێویستە تەواوی ڕاگەیاندکاران و میدیکان لەهەر دامودەزگایەک و بۆهەر ئەجێندایەک کاربکەن لە بەدەست هێنانی مافەکانی ڕۆژنامەنوساندا یەک دەنگ و یەک هەڵوێستبن. 

 

هەندرێن فەرەج محەمەد، ڕاگەیاندراوی شاندی ڕۆژنامەنوسانی بیانی و کوردی خوێندەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنوسانی ئازاد، لە ۲۳ی ئاندا وەک هەموو هێرشەکانی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی کردە سەر تیمێکی ڕۆژنامەنوسانی ئازادی کۆمپانیای چەتر، کە بۆ کاری میدیای  لەسەر ڕێگای سەیدسادق سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سێ لە ڕۆژنامەنوسی ئازادیان کردە ئامانج، تێیدا گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید دەکرێن و ڕێبین کریم بەسەختی بریندار دەبێت، ئەم هێرشە بە هاوکاری و چاوساخی " هاوکاری سەربازیی و ئەمنی و دژەتیرۆر" ئەنجام دراوە، لە کاتێکدا ئەم هێرشانە بەڕون و ئاشکرا لەلایەن دەسەڵات دارانو حکۆمەتی عێراقیەوە چاوپۆشی لە تاوانەکنیان دەکرێت، هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنوسانی ئازاد لە دژی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و تاوانەکانی شەڕخوازانەوە دژ بە کورد کرانە ئامانج و کوژران.


لە درێژەی کۆنگرەکەدا باسیئاماژەی بەوەشدا،سەرەڕای بەرپرسیارێتی ئێمەی ڕۆژنامەنوسان بەرامبەر ئەو دۆخە دژوارەی ڕۆژنامەنوسانی ئازادی لە باشووری کوردستان تێکەوتووە، بەتایبەت لەناوبردنی ئەو دۆخە ئازادەی لە سلێمانی ڕۆژنامەنوسانی تێدایە لە ناو دەبرێت، دەڵێت: ئێمە شاندێکی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد و بیانی سەردانی شاری سلێمانیمان کرد و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراو و سەنتەر و سەندیکا داکۆکیکارەکان لە مافی ڕۆژنامەنووسان و پارێزگاری سلێمانی دیدار و چاوپێکەوتنمان ئەنجام دا.

 

لە ڕاگەیاندراوی شاندەکەدا ئەوەش هاتبوو، لە دیدارەکاندا، سەبارەت بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) و هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان، بیروڕامان  گۆڕییەوە  بۆ بەدواداچوونی کەیسی هەردوو شەهید و چارەسەری گرفتەکانی بەردەم ڕۆژنامەنوسان، چەندین پێشنیار چارەسەرمان لەلا گەڵاڵە بوو و جەختمان لە کاری پێکەوەیی و پتەوکردنی پردی پەیوەندی نێوان ڕۆژنامەنووسانی کورد لە کوردستان و دەرەوە کردەوە، شاندەکەمان سوپاسی تەواوی ئە لایەن و دەزگا مییدیایانە دەکاتەوە کە دانیشتن و پێەوەبونمانیان بەرز نرخاند، هیوادارین بەبێ ئەجەندی سیایی تەواوی ڕۆژنامەنوسان هاوکارمانبن لەم داکۆکیکردن و بەرپرسارێتی ڕۆژنامەنوسان بگرینە ئەستۆمان. 


لە کۆتاییدا شاندەکە بانگەوازیان لەوەکرد، بانگەوازی ئێمە بۆ ڕای گشتیی ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووسان بە تەنیا بەجێنەهێڵدرێن و خاوەنداری لە مافی وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری بکرێت، داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین، کە بزانن هەموو ڕۆژنامەنووسێکی کوژراو زمان و دەنگی ئەوانە، دەبێت خاوەنداری لە ڕۆژنامەنووسان بکەن.


جەختیان لەوەش کردەوە، بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییدا خەباتێکی یاسایی لە دژی دەوڵەتە تاوانکارەکان ئەنجام بدرێت، داوا لە میدیا کوردی و جیهانییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین تا بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر ڕۆژنامەنوسان بەجێبهێنن، هاوکات بانگەواز لە حکومەتی عێراق و حکومەتی خۆجێیی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین: "ڕۆژنامەنوسان لە هەر جێگایەکدابن خاوەن هەر دیدگایەکی سیسیبن خۆیان وەک خێزانێک ببینن، کار بۆ دکۆکیکردن لە مافەکانیان بکەن، بەردەوامبن لە گەیاندنی ڕاستی و فکری ئازادی بە تەواوی کۆمەڵگا گەیاندووە، ئێمەی ڕۆژنامەنوسان خێزانێکین "هێرۆ و گوڵستان" یەکێکبوون لە خێزانەکەی ئێمە، خێزانەکەمان دوو کەسی لێ شەهید کرا، نابێت ئێمە بهێڵین خوێنیان بفەوتێت".