لە تورکیا هەوڵی قەدەغەکردنی جەژنی نەورۆز دەدرێت
پیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی کورد نەورۆز، لە شاری قەیسەریی تورکیا بە بیانووی 'دۆخی ئەمنیی' قەدەغە کرا.

ناوەندی هەواڵ
لە بازاڕی گەڕەکی بۆزتەپە لە ناوچەی کۆجاسینانی شاری تورکیای قەیسەری بڕیاردرابوو، جەژنی نەورۆز بە ئاهەنگێک پیرۆز بکرێت، مۆڵەتی فەرمیشی بۆ وەرگیرا بوو، بەڵام قەدەغە کرا.
قایمقامییەتی قەیسەریی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، لەبارەی هۆکاری قەدەغەکردنی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆزە ڕایگەیاند، لەبەر دۆخی ئەمنیی ناتوانن یاهەنگەکە ئەنجام بدەن.
هەرچەندە، ساڵانە لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە پیرۆز کردنی نەورۆز قەدەغە دەکرێت، یان هێرش دەکەنە سەر ئاهەنگەکانی پیرۆز کردنی نەورۆز، ئەمساڵیش لە هەندێک ناوچە هەوڵی ڕێگریکردنیان داوە.