لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە سودان، هاوڵاتیان ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە خەڵکی سودان ڕووبەڕووی مەترسییەکی نزیک لە برسێتی"بوونەتەوە، دوای ئەوەی نزیکەی ١٨ ملیۆن کەس تووشی برسێتی توند بوون، لە نێویانیشیاندا ٣.٦ ملیۆنیان منداڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای زیاتر لە ساڵێک لە سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٤ هەزار کەس و گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوون لە جیهاندا ڕوویدا، هەروەها نیوەی دانیشتوانی وڵاتەکە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.

 

دوێنێ، بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەنێویاندا کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە دۆخی سودان بڵاوکردەوە، تێیدا پشتڕاستیان کردەوە کە خەڵکی سودان ڕووبەڕووی مەترسی نزیک لە برسێتی دەبنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی نزیکەی ١٨ ملیۆن کەس تووشی برسێتی توند بوون، لەنێویاندا سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ بەدەست بەدخۆراکییەکی توندەوە دەناڵێنن.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی لە سودان بەدەست کێشەی جوڵە و کەمی بودجەیەکی بەرچاوەوە دەناڵێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە، کات بۆ ملیۆنان کەس تەواو دەبێت، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی مەترسیی نزیکی برسێتی دەبنەوە دوای ئەوەی ماڵ و خاکەکانیان بەجێدەهێڵن و ناچار دەکرێن بۆ ئەوەی لە ژێر بۆردوماندا بژین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەبێ گۆڕانکاری دەستبەجێ ڕووبەڕووی دۆخێکی کابوس و برسێتی دەبینەوە کە لە ناوچەیەکی بەرفراوانی وڵاتدا بڵاودەبێتەوە پێشتر ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید ئاماژەی بەوەدا کە مەترسی ڕوودانی جینۆساید لە بەشێکدا هەیە لە دارفور.

 

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی لە سودان بەدەست کێشەی جوڵە و کەمی بودجەیەکی بەرچاوەوە دەناڵێنن، ئاماژەی بەوەشکردووە، کات بۆ ملیۆنان کەس تەواو دەبێت، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕووی مەترسیی نزیکی برسێتی دەبنەوە دوای ئەوەی ماڵ و خاکەکانیان بەجێدەهێڵن و ناچار دەکرێن بۆ ئەوەی لە ژێر بۆردوماندا بژین.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەبێ گۆڕانکاری دەستبەجێ ڕووبەڕووی دۆخێکی کابوس و برسێتی دەبینەوە کە لە ناوچەیەکی بەرفراوانی وڵاتدا بڵاودەبێتەوە پێشتر ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید ئاماژەی بەوەدا کە مەترسی ڕوودانی جینۆساید لە بەشێکدا هەیە لە دارفور.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، نزیکەی پێنج ملیۆن کەس بەدەست بەدخۆراکی توندەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا ٣.٦ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ و یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ژنی دووگیان و شیردەر، ئەوەش ڕوونیدەکاتەوە کە بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بە ڕێژەی ٪٤٦کەمتر بووە لە ساڵی ڕابردوو، جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا بە ڕێژەی ٪٧٣.