هۆڵی ڕەبوا دەرفەت دەدات بە ژنان تا باس لە داهێنانەکانیان بکەن
هۆڵی ڕەبوا دەرفەت دەدات بە ژنانی مەغریب تا باس لە داهێنانەکانیان بکەن.
حەنان حارت
مەغریب- خەدیجە شاکر بڕیاریدا ماڵەکەی بکاتە ناوەندێکی کولتووری و ناوی لێنا ڕەبوا، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژە گرنگترین ڕووداوی کولتووری و وێژەییە، شتە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە ژنانی بە ئەزموون لە کەشێکی خێزانی و لە کۆتایی هەموو مانگێکدا بە چا و شیرینی مەغریبی خۆیان ئامادە دەکەن.
خەدیجە شاکر، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕەبوا بۆ کولتوورو بیرکردنەوە، بەخێرهاتنی ژنانی مەغریبی بە ئەزموون و ئاست بەرز بۆ ماڵەکەی خۆی دەکات بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر دروستکراوەکانی وێژەو دەربارەی ئەزموونەکەیان و باسی پرسەکانیان.
"وێژە ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەیە"
خەدیجە شاکر سەبارەت بە ئامانجی کۆمەڵەی ڕەبوا وتی: کۆمەڵەکە سەرەتا هەوڵ دەدات پێناسەی نووسەرانی مەغریبی بکات و وەک ژنانی پەیوەست بە کۆمەڵەکە، هەوڵیش دەدەین سەیری ئەو ڕۆڵە بکەین کە نووسەران لە دەوڵەمەندکردنی کولتووری مەغریبیدا بینیویانە، دەزانین کە وێژە ئاوێنەی کۆمەڵگەیە، بەشداری ژنان لە درێژکردنەوەی کولتووری مەغریبدا دیار دەبێت پێشوازی لە کەرتە جیاوازەکان دەکات وەک پەروەردە، تەندروستی و تەنانەت ئەندازیاری، هەروەها ئەو ژنانەی کە ئەزموونی سیاسی و بەڕێوەبەرییان هەیە.
"ژن خاوەن چوونی بەنرخە"
خەدیجە شاکر ڕایگەیاند، ئەم مانگە تایبەتە بە ئەلتیجانیە فەرتات، ژنێکە کە ئەزموونی لە بواری پەروەردە و وانەوتنەوەدا سەرنجی ڕاکێشاوە پەرتوکی "Pour une décentralisation éducative"ی بۆ خۆبەڕێوەبەری بڵاوکردەوە.
سەبارەت بە بەشداریکردنی لە هۆڵی ڕەبوا، ئەلتیجانیە فەرتات وتی: جیاوازیی هۆڵەکە ئەوەیە کە ژنان لە زۆر بەشەوە بەشداری دەکەن و خاوەن بۆچوونی بەنرخن، ئەوە دەچێتە سەر نووسەر یان توێژەر بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ نووسەر و بەشداربووان بکات، هۆڵی ڕەبوا کەشێکی زۆر خۆشی هەیە کەشێکی گەرم دروست دەکات, زۆر بەنرخە کات بەسەربردن بۆ خوێندنەوەی پەرتوکی ژنان، چونکە نووسینی ژنان کوالیتییەکی جیاوازی هەیە، هەوڵمداوە لەڕێگەی پەرتوکەکەمەوە سەرنج بۆ کێشەکانی پەروەردە ڕابکێشم.
باسی لەوەشکرد، کە لەبواری پەروەردەدا چەندین دەستکەوتی ئەرێنی بەدەستهێناوەو وتی: بزوێنەری سەرەکی سەرکەوتنەکانم لەبەر ئەوەیە کە من ژنم و هەمیشە وریا بووم لە شکست، چونکە ئەوەی ڕوودەدات پەیوەستە بە ژنانەوە، ئەگەر ژنان بەرپرسیار نین، ناتوانن دۆخەکە بگۆڕن.
"سنوورێکی یاسایی هەیە کە ڕێگە بە ژن نادات بگاتە ناوەندەکانی بڕیار"
ئەلتیجانیە فەرتات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەر جارێک کە ژنێک فێردەکەین، نەتەوەیەک فیردەکەین، چونکە فێربوون لە پەروەردە و ژیانی ڕۆژانەدا گرنگە، ژنی ژیر دەزانێت لەگەڵ منداڵەکانیدا چۆن ببەخشێت و وەریبگرێت و هەوڵدەدات بەها و ڕەوشت لەگەڵیاندا بونیادبنێت، ژنێکی بێ زانیاری ناتوانێت بڕیار بدات و ئاگاداری خۆی بێت، کاتێک خوێندکارێکی کچ دەگاتە ئاستی ناوەندی، کۆمەڵگە ژنێکی زانا بەدەست دەهێنێت بەهۆی گەیشتن بە ئاستی ناوەندی، زانست لەگەڵیاندا دروست دەکات و خۆشەویستییان بۆ چوونە زانکۆ بونیاد دەنێت، ڕێژەی ژنان لە خوێندنی سەرەتاییدا ٩٠%یە، بەڵام لە ئاستەکانی بەرپرسیارێتیدا ڕێژەیان ٦٠% زیاتر نییە.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەلتیجانییە فەرتات دووپاتیکردەوە، سنوورێکی یاسایی هەیە کە ڕێگە نادات ژنان بگەنە ناوەندەکانی بڕیار، چونکە دەبێت ساڵانێک بخوێنن و دواتر دەتوانن خۆیان بۆ بەرپرسیارێتیەکان بخەنە ڕوو و وتی: ڕاستییەکە ئەوەیە زۆر ژن هەن لە ئێستاوە ئەوان دەخوێنن، هاوسەرگیری دەکەن و منداڵیان دەبێت، ئەوا دۆخەکە گونجاو نییە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت بوونی ژنان و بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردان پێویستە دووبارە لەبەرچاو بگیرێت بۆ واقیعێکی باشتر بۆ ژنانی مەغریب زانین.