گولەر یەرباسان، هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا
گولەر یەرباسان تونچ، هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە کە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە لێدوانی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ دادگایی کرابوو، سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ
لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ناوچەی قلابانی شرناخ، لە نێویاندا گولەر یەرباسان تونچ، هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرەو زۆرێک لە ژنان لێدوانێکیان دا.
دواتر بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسای ئەنجومەن و خۆپیشاندان" لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵەوە لێکۆڵینەوە لەدژی گولەر یەرباسان تونچ دەستیپێکرد. ئەو تۆمەتەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا ئامادەکرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی قلابانەوە پەسەندکرا.
گولەر یەرباسان تونچ ئامادەی دانیشتنی سزادانی دادگای یەکەمی تاوانەکان نەبوو، بەڵام پارێزەرەکەی ئامادەبوو. دانیشتنەکە بە ناسینەوەی تۆمەتباران دەستیپێکرد و داواکاری گشتی داوای سزادانی گولەر یەرباسان تونجی کرد.
دوای بەرگریکردن، دەستەی سوێندخواردن بە تاوانی "پێشێلکردنی یاساکانی ئەنجومەن و خۆپیشاندان" سزای ساڵێک و سێ مانگ زیندانی بەسەر گولەر یەرباسان تونچدا سەپاند.