گەلی بۆکان بۆ نیان چوونە شەقامەکان
گەلی شاری بۆکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ نیان کە دەستدرێژی کرایە سەری و کوژرا، چوونە شەقامەکان.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەم، منداڵێکی کچێکی تەمەن ٧ ساڵان بە ناوی نیان چەلەبیانی، دوای دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن براکەیەوە کوژرا.
بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەم، گەلی بۆکان لبەردەم پارێزگای بۆکان کۆبوونەوەو چالاکییان ئەنجامدا.
گەل داوای کرد تاوانبارەکە بە توندترین شێوە سزا بدرێت.