"شەڕی دەسەڵاتداران زیان بە ژنان و منداڵان دەگەیەنێت"

ژنانی سەندیکا ڕایانگەیاند، بەهۆی جەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و داوای ژینگەیەکی ئاشتییانە دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی زیانیان پێنەگات.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- دوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٥ی تشرینی یەکەم، هەروەها بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس ژینگەی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قووڵتر دەبێتەوە.

 

ژنانی کەسک لە پلاتفۆرمی کار و دیموکراسی ئامەد تیشکیان خستە سەر هەڵوەشاندنی پڕۆسەکەو کۆمەڵکوژی ژنان، ڕووبەڕووبوونەوەی کردارە نامرۆڤانەکان و کۆچکردنیان، هەروەها ژنان داوای ژینگەیەکی ئاشتی دەکەن لە ناوچەکەدا.

 

"هەمیشە بۆ ئاشتی و ژیان دەجەنگین"

ئەمینە ئاکشەهین، هاوسەرۆکی لقی یەکەمی پەروەردەی-توی ئامەد، وتی: جەنگەکە لەلایەن ئەو حکومەتانەوە دەستیپێکردووە کە خزمەتی سەرمایەداری دەکەن، برسێتی و هەژاری و وێرانکاری دەهێنێت، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات لەگەڵ ئامانجەکانی دەوڵەتە زاڵەکاندا دەگونجێت، ناکۆکییەکانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و فەلەستین زۆرترین کاریگەرییان لەسەر خەڵکی مەدەنی هەبووە و هەزاران هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، وەک پلاتفۆرمی کار و دیموکراسی، لە هەموو دەرفەتێکدا دەڵێین دژی جەنگین لە هەموو شوێنێکی جیهاندا و ناوچەکانی ژیانی خەڵک وێران دەکرێن.

 

"لە دژی هێرش دەکرێت هەڵوێست وەربگیرێت"

ئەمینە ئاکشەهین، کاردانەوەی بەرامبەر بێدەنگی دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هەبوو، یەکەم هەڵسەنگاندنی سیاسەتی دووڕوویی تورکیای لەو بارەیەوە بیر هێنایەوەو وتی: ئەم سیاسەتە فشار و بەربەستانەی سەر کۆمەڵگە وادەکەن هەمووان لەم پرۆسەیەدا بێدەنگ بن، بەهۆی ئەم جەنگەوە، خەڵک ناتوانن شەوان بخەون، هەموو کەسێک بە شێوەیەک سەرکوت دەکرێت، لە هەموو بوارەکاندا بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی سیاسەت جێبەجێ دەکات، هەروەها ئەمە ئامانجی ئەو وڵاتانەیە کە بێدەنگن بەرامبەر ڕۆژئاوا، چونکە هەموویان ئامانجیان ئەوەیە کاردانەوەیان بۆ ئەم هێرشانە نەبێت، ئەو بەشەی کە وەڵامی ئەم هێرشانە دەداتەوە خەڵکە، لەم بارەیەوە دەتواندرێت هەڵوێستەکە دەرببڕدرێت.

 

"جەنگ لە بەرژەوەندی گەل نییە"

کەدریە کایا، سکرتێری لقی دووەمی پەروەردەی-توی ئامەد لە سەرەتای قسەکانیدا تیشکیی خستە سەر زیانەکانی جەنگ دژی ژنان و داوای کرد بە زووترین کات کۆتایی بە ژینگەی شەڕ بێت و وتی: ئەم شەڕە لە ڕاستیدا خزمەتی ئاشتی ناکات. تەنها خزمەت بە بەرژەوەندی کەسێک دەکەن، ژنان و منداڵان لەم جەنگەدا زۆرترین قوربانی دەدەن، لە بارودۆخی جەنگدا، ناوچەکانی ژیانی ژنان وێران دەکرێن و دەبنە پەنابەر، بۆ هەرکوێیەک بڕۆن، ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ دەبنەوە، هیچ جەنگێک لە بەرژەوەندی گەلدا نییە، بەداخەوە خەڵکی بێتاوان باجی جەنگ دەدەن.

 

"لە داواکارییەکانی ئاشتیدا جیاکاری دەکەن"

کەدریە کایا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەشانەی کە بە دروشمی "ئاشتی" هاتبوون بۆمەیدانەکان کاتێک باسەکە بوو بە ڕۆژئاوا بێدەنگ بوون وتیشی: دەبینین جیاکاری لەو بوارەدا هەیە، کاتێک گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکرێت، هەمووان بێدەنگن، لەگەڵ ئەوەداین کە هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە چارەسەر بکرێن، جەنگ چارەسەر نییە بۆ هیچ شتێک، لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو خەڵک لەهەر زمانێک، ئایینێک یان ڕەگەزێک بڵێن ئاشتی.

 

"ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە"

سۆنگول جان شیشمەک، سکرتێری پەروەردەی ژنان- تو لقی دووی ئامەد، لەبارەی زیادبوونی شەڕ و ململانێکان وتی: دەزانین لە هەر شوێنێکی جیهاندا جەنگ هەبێت سەرەتا ژنان رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە، هەمیشە لە مەیدانەکان دەبین و دەڵێین بوەستە، بەڵام بەداخەوە ئەم سیستمە یەک لە دوای یەک ژنان و منداڵان دەکاتە ئامانج، ژنان لە هەموو بوارەکاندا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

 

"کەس ڕۆژئاوا نابینێت"

سۆنگوڵ جان شیشمەک، ڕایگەیاند سیستمەکە ئەو ناوچانە پشتگوێ دەخات کە وەک ئەوان نین و وەک ئەوان ناژین، بۆیە بێدەنگی بەرامبەر ڕۆژئاوا هەیە، خەڵکی مەدەنی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا وەک فەڵەستین گیان لەدەست دەدەن و نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکرێن، ئەمڕۆ ئەو کەسانەی دەنگیان بۆ جیهان دەردەخەن، کاتێک دێتە سەر ڕۆژئاوا بێدەنگن، هەموو وڵات پشتگوێمان دەخات، ئێمە ئەو ژنانە نین کە ئەوان دەیانەوێت، سیستمەکە وەک هەموو شتێکی تر ئێمە دەباتە دەرەوەی ئەم سیستمە و نایبینێت.