لە عێراق ٦٨ ھەزار خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە ئاوارە بوون
وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، ٦٨ هەزار خێزان بەھۆی وشکەساڵییەوە لە زۆنگاوەکانی باشوری وڵاتەکە ئاوارەبوون.

ناوەندی هەواڵ
وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، بە ھۆی کەم ئاوی و وشکەساڵی، کەمبوونەوەی دارستانەکان و زیادبوونی بە بیابانبوون لە دەستدانی زیاتر لە ٦٦٨٪ی زەویە کشتوکاڵیەکان، زیاتر لە ٦٨ ھەزار خێزان زۆنگاوەکانی باشووریان بەجێھێشتووە و ئاوارەبوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، زیادبوونی بێوێنە لە ژمارەی دانیشتووان کە ساڵانە دەگاتە یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس ھۆکارێکی ترە بۆ ئاوارەبوون لەو ناوچانەدا.
هۆشداریش دراوە لە ڕێژەی زۆری ئاوارەبوون کە زۆر کێشە بە دوای خۆیدا دەھێنێت وەک نەمانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و زیادبوونی کێشە کۆمەڵاتیەکان.