کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد ئاشکرا کرا
سەرا بوجاک، وەک کانیدی هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد لەسەر پارتی دەم، بۆ دیاریکردنی کاندیدی پیاو، ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

ئامەد
سەرا بوجاک، وەک کاندیدی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەل-دەم بۆ هاوسەرۆکایەتی شارەوانی ئامەد دیاریکرا و بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆکەکەی دیکە، کە لە ڕەگەزی پیاوە، ئەمڕۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
بەو پێیەی کاندیدە پیاوەکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد ٪٥٠+١ی دەنگەکانیان بەدەست نەهێناوە، سبەی جارێکی دیکە نوێنەران دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن لە نێوان غەریب کاندەمیر و دۆغان هاتوون.