ژنانی دێرەزوور هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند

کۆبوونەوەیەک لە دێرەزوور لەبارەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ژنان ڕێژەی ٥٠٪ی بەشداریی ژنانیان لە دامەزراوەکاندا هەڵسەنگاند.

ناوەندی هەواڵ

 

١٣٤ ماددەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لە کۆبوونەوەیەکدا لە ناوەندی ئەنجومەنی شارستانی دێرەزوور لە هەرێمی میعەل خوێندرایەوە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

 

پێش کۆبوونەوەکە، فاتمە حوسێن، سەرۆکی کۆمیتەی ژنان لە ئەنجومەنی شارستانی دێرەزوور وتی: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پەسەندکراوە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکانی هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە دەیانەوێت سیستمێکی دیموکراسی بۆ داهاتووی سووریا دابنێن.

 

دوای خوێندنەوەی ماددەکانی هاوپەیمانێتییەکە، ئەو ژنانەی کە ئامادەی کۆبوونەوەکان بوون بە ئەرێنی هەڵسەنگاندنیان بۆ هاوپەیمانێتییەکە کرد، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێژەی ٥٠٪ی بەشداریکردنی ژنان لە دامەزراوەکاندا.