١١٣ کەس لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران
حکومەتی تورکیا لە ٣٢ شاردا هێرشی کردە سەر ماڵان و ١١٣ کەسی دەستبەسەر کرد.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/01/20240113-20240113-20240113-izmirde-hdpliler-ve-baris-anneleri-gozaltina-alindi-jpg999c05-image-jpgd80cd6-image-jpg08f8d7-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیاندا دەوڵەتی تورکیا لە ٣٢ شاری باکوری کوردستان و تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵان، ئەوانیش، عەدەن، سەمسور، ئاگری، ئاماسیا، ئەنقەرە، ئەنتالیا، ئایدین، بالیکەسیر، چەولیگ، ئامەد، دیلۆک، جولەمێرگ، هاتای، ئیدر، مەرەش، کاستامۆنو، قەیسەری، کلیس، کۆنیا، مەلاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین ، موگڵا، موش، عوسمانییە، ساکاریا، سێرت، سێواز، شرناخ، دەرسیم و وانن.
پۆلیس لەو هەڵکوتانانەدا تا ئێستا ١١٣ کەسی دەستبەسەر کرد و ئەگەری زیادبوونی ژمارەی دەستگیرکراوەکانیش هەیە.
ڕاگەیەندراوە کە ئەو کەسانە بە تۆمەتی "بەشداری لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە و سەرچاوە داراییەکانی" دەستگیر کراون و براونەتە بارەگای پۆلیسی شارەکە.