لە بەنگلادیش بەهۆی زریانێکەوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون
لە بەنگلادیش بەهۆی نزیکبوونەوەی زریانی هامون، یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس ناوچە مەترسیدارەکانیان چۆڵ کرد.

ناوەندی هەواڵ
ئینامور ڕەحمان، وەزیری فریاگوزاری و بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی بەنگلادیش سەبارەت بە زریانی هامۆن، کە لە ئەگەری ڕووداندایە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ناوچە مەترسیدارەکان گوازراونەتەوە و لە شوێنە دیاریکراوەکان نیشتەجێکراون.
ئینامور ڕەحمان ئاماژەی بەوەشکرد، کە زریانەکە لە درەنگانی شەوەوە دەست پێدەکات و ئەگەری زۆرە کەناراوەکانی بەنگلادیش ببڕێت.
بەپێی ئەو بەیاننامەیەی کەشناسی بەنگلادیش بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت هامۆن لە کەناراوەکانی باریشال-چاتوگرام لە نزیک ناوچەی بۆلا کاریگەر بێت و زیانی پێبگات.