گەنجانی جیهان کۆبوونەوە: ئامانجمان دروستکردنی تۆڕی گەنجانە

لە کۆنفرانسی جیهانی گەنجانەوە ئاماژە بەوە کرا، ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان هەیە لە گۆڕینی کۆمەڵگە و ئامانجیان لە کۆنفرانسەکەدا دروستکردنی تۆڕێکی بەرفراوانی گەنجانە بۆ خەباتی هاوبەش.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٣ی تشرینی دووەم، کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بە بەشداری زیاتر لە ٦٠ ڕێکخراو و بە پێشەنگایەتی گروپی "ڕوناھی" و تۆڕی "گەنجان مێژوو نووسینەوە" بە دروشمی "مێژوو دەنووسینەوە - ناتوانن خەباتی گەنجان بۆ ئازادی ڕابگرن" دەستیپێکرد و تا ٥ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

 

یەکەمین کۆنفرانسی گەنجان لە ساڵی ٢٠١٥ لە ئامەدی باکووری کوردستان لە کاتی هێرشەکانی داعش دژی ڕۆژئاوا و لەژێر کاریگەری سەختییەکانی بنیادنانی شۆڕشی ڕۆژئاوادا بەسترا، دوا بە دوای ئەوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە کۆبانێ کۆنفرانسی گەنجان بەسترا کە بوو بە هێمای ئەو بەرخۆدانە مێژووییە و پێشنیار کرا، کە کۆنفرانسی داهاتوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجام بدرێت.

 

سەبارەت بە کۆنفرانسەکە و پێشهاتەکانی ناو کارنامەی کۆنفرانسەکە، جانا فریک، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخەری کۆنفرانس و مارا فیشەر، ئەندامی تۆڕی "گەنجان مێژوو دەنووسینەوە" ڕایانگەیاند، کۆنفرانسەکە دژی قەیرانەکان و شەڕە سیستماتیکییەکانە.

 

"ئامانجمان بنیادنانی هێزێکە کە بتوانێت لە ڕێگەی ئەم کۆنفرانسەەوە هەنگاو بنێت"

گەنجان باس لە ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسەکە و بانگەوازی بۆ لایەنەکان دەکەن، ئاماژەیان بەوەدا، کە وەڵامەکانی وەریان گرتووەتەوە ئەرێنی بوون.، "هەستمان بە پێویستی بەستنی کۆنفرانسێکی لەم شێوەیە کرد، زۆرێک لە گەنجان، لە بەرەی جیاوازدا خەبات دەکەن. ئەوان ویستیان بەشداری بکەن، چونکە سیستەم هەوڵ دەدات ئێمە بشکێنێت و گۆشەگیرمان بکات و گەورەترین ئەرکیشمان ئەوەیە کە ڕێگەی پێنەدەین، ئامانجمان بنیادنانی هێزێکە کە بتوانێت بەردەوام بێت.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی دروشمی "مێژوو دەنووسینەوە- ناتوانن خەباتی گەنجان بۆ ئازادی ڕابگرن" دەڵێن: ئێمە پێمان وایە گەنجان پێشەنگی هەموو بزووتنەوە پێشکەوتنخوازەکانن، ڕۆحێکی نوێی گەنجان هەیە و هێشتا بە تەواوی لەلایەن سیستەمەوە نەبینراوە، هەر بۆیە هەمیشە بیرۆکەی ڕادیکاڵ لەلایەن گەنجانەوە دەبینرێت و لە ڕیزی پێشەوەی هەموو بزووتنەوەیەکدا جێگەی خۆیان دەگرنەوە. ئەم نەوەیە دەبێت وەڵامی کێشەکانی خراپبوونی کۆمەڵگە و کارەساتە سروشتییەکان و چۆنیەتی پێناسەکردنی ئایندەی کۆمەڵگە بدەنەوە، بەڕاستی ئەمە ئەرکێکی مێژووییە.

 

"کێشەی گەنجان جیهانییە"

گەنجانی ڕێکخەری کۆنفرانسەکە باسیان لە پێویستی خەباتێکی نێودەوڵەتی گەنجان کرد و دەڵێن: ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە ڕۆژ بە ڕۆژ بێزارکەرتر دەبێت و کێشەکانی ئێستاش هەر وەک خۆیانن، سەرمایەداری بەشێکی زۆری ژیان و هەسارەکەمانی گرتووەتەوە و دەسەڵات و پارە تادێت لە دەستی تەنها چەند کەسێکدا کۆدەبێتەوە، لۆژیکی پشت ئەم پڕۆسە پۆزەتیڤیستییە کە تاکە ئامانجی قازانجە، فکر و ئەخلاقی ئێمە داگیر دەکات، پیاوسالاری کە کۆنترین شێوەی ستەمکارییە، هەزاران ساڵە لە هەموو شوێنێکی کۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە، هەر بۆیە دەبێت لە هەموو ئاستەکانی، ماددی و ئایدیۆلۆژی، لۆکاڵی و جیهانی وەڵاممان هەبێت.

 

"سیستەم بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵدەدات لەسەر پێ بمێنێتەوە"

یەکێک لە بابەتەکانی کارنامەی کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی "ئازادی ژن - ژن، ژیان، ئازادی"یە، گەنجانی ڕێکخەر لەبارەی گۆشەگیریی توند بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشخست دەڵێن: تا تەڤگەری ئازادیی کورد و ڕێبەرەکەی، عەبدوڵا ئۆجالان هەڵنەسەنگێنین، ناتوانین باسی مانا و بوونی ژن بکەین و بە ئازادی بژین، بەم شێوەیە شۆڕشی ژنان کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت، لە سایەی ئەم دروشمەدا بووەتە بزووتنەوەیەکی ستراتیژی، ڕێزێکی زۆر بۆ سەرکەوتنی ژنانی کورد نیشان دەدەین کە هەمیشە لە عەبدوڵڵا ئۆجالان نزیک بوون، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە فەلسەفە و پێشەنگایەتییەکەی ڕێگەی بۆ ژنان خۆشکرد و بەوەوە هێزی خۆیان دۆزیەوە.

 

دەربارەی کاتی بەستی کۆنفرانسەکە، گەنجانی ڕێکخەر تیشکیان خستەسەر ئەوەی، ١ی ئەم مانگە ڕۆژی جیهانی کۆبانێ بوو، کە سیمایەکی نێودەوڵەتی هەیە و گەنجان و ژنان پێشەنگایەتیان کرد و دەڵێن: دەتوانم بڵێم ڕۆڵی پێشەنگی گەنجان لە کۆبانێ بەرز بوو، هەڵوێستێکی بوێرانە دژی داعش نیشاندرا، ئەو هێزەی کە ڕێگایەکی تاریکی بۆ مرۆڤایەتی کردبووەوە، لە کۆبانێ گورزی گەورەی بەرکەوت، ئەمەش بووە هۆی دەستپێکردنی بزووتنەوەیەکی نێودەوڵەتی نەک هەڵمەتی پشتیوانی، زانیاری دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و قارەمانانی کۆبانێ گەیشتە زۆرێک لە گەنجان، کە ئیلهامیان لەم شۆڕشە وەرگرتبوو، ئێمەش هەوڵ دەدەین بەم کۆنفرانسە ڕێز لە هەموو گەنجانی شەهید بگرین.

 

"گەل هەرگیز شەڕی ناوێت"

 

لە درێژەی قسەکانیاندا ڕێکخەرانی کۆنفران جەخت دەکەنەوە لەجەنگی جیهانی سێیەم، کە ونی ئەکتەرە جیاوازەکان و بەرژەوەندی هاوبەشیان وەک ناوەندی ململانێکان، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە، تێگەشتنی لەم شەڕە قورس کردووە، دەشڵێن: نابێ نائومێد بین، ئێمەی گەنج هێشتا فێری لۆژیکی شەڕ نەبووین، بۆیە تێگەشتنەکە قورستر دەبێت، لە بنەڕەتدا ئەمە قەیرانی جیهانە، کە هیچ سەقامگیرییەکی نییە، ئێستا گەنجان ڕاستی ئەم شەڕانە دەبینن؛ ئەمەش بەشێکە لەو شەڕەی کە دەوڵەت-نەتەوە و قۆرخکارییەکانی دیکە دژی خەڵک ئەنجامی دەدەن، ئێمە دەزانین ئەو خەڵکەی ئێستا شەڕ دەکەن کۆمەڵگەکانی فەلەستین و ئیسرائیل نین، چونکە گەل هەرگیز شەڕی ناوێت، ئەمە درۆیەکە دەوڵەتەکان بۆ مەبەستی دڕندەیی بەکاری دەهێنن، پێویستە خەڵک و کۆمەڵگە خۆیان ڕێکبخەن و ئیرادەی خۆیان بۆ ئاشتی دەرببڕن و بە سیاسەتێکی دیموکراسی کۆببنەوە، کە لە شەڕ بەهێزتر بێت. دەبێت پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییەکانمان دروست بکەین.

 

"ئێمە ڕۆڵی پێشەنگمان هەیە لە گۆڕینی کۆمەڵگە"

لە کۆتاییدا وتیان: زۆر گرنگە ژنان بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆیان ڕێکبخەن، بنیادنانی هێزێکی هاوبەش خاڵێکی سەرەکییە، ڕزگاری مرۆڤایەتی لە ڕزگاری ژنەوە دەستپێدەکات، ئێمە ڕۆڵی پێشەنگمان هەیە لە گۆڕینی کۆمەڵگەدا و دەبینین سیستەم لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەرمان، ئێمە دەکاتە ئۆبژە، بە تەنیا لە ماڵەکانماندا دەمانکوژێت، بۆیە بۆ گۆڕینی ئەو عەقڵیەتەی کە دەبێتە هۆی ئەو کێشە و ڕووداوانە، باوەڕمان بە ڕێبازی سەربەخۆی ژنان و خەباتیان بۆ ئازادی هەیە.