بەهۆی قەیرانی ئابووری لە ئێران خەڵک ناتوانن نانیان دەست بکەوێت

قەیرانی ئابووری لە ئێراندا کاریگەری لەسەر زۆر لایەنی ژیان هەیە و خەڵک بەهۆی قەیرانەوە نانی دەست دەکەوێت.

لارا گەوهەری

 

مهاباد- خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بوونەتەوە، دۆخی وڵات گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک تەنانەت ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیان دابین بکەن، سیاسەتی دەرەکی و ناوخۆی ڕژێمی ئێران کاریگەری لەسەر ئابووری هەیە و باج زیاد بووە، هەرچەندە حکومەت وا خۆی نیشان دەدات کە هیچ کێشەیەک لەم بارەیەوە نییە، بەڵام خەڵکی سەر شەقامەکان توڕەن و نیگەرانن لە دۆخەکە، یەکێک لەوانەی زۆرترین کاریگەری قەیرانی ئابووری لەسەرە، نانەواخانە، خاوەن نانەواخانەکان دەڵێن ئێستا نان بە کیلۆ دەفرۆشرێت و خەڵک لەسەر نانەکە شەڕ دەکەن.

 

"نان بە زۆر کەس ناگات"

جەمیلە م. لە مەهاباد لەگەڵ هاوژینەکەی  نانەواخانەیەک بەڕێوەدەبات و سەبارەت بە پشکی گەنم و کێشەکانی نانەواخانە دەڵێت: ئەمە یەکەمجار نییە کە کەمیی نان و ئارد هەبێت، ساڵی ڕابردوو هەمان کێشە هەبوو، بەڵام لە بەهاردا، چونکە مەرجەکانی دابەشکردنی ئارد گۆڕدرا، ئێمە پار ١٠٠ کیسە ئاردمان ئەکڕی، بەڵام ئەمساڵ ٥٠ کیسەمان دەستدەکەوێت، ١٠ ڕۆژ جارێکیش دابەشکردنی ئارد دەگۆڕدرێت، چونکە ئەگەر بەپێی یاسا نوێیەکە خەڵکی زیاتریش کارت بەکاربهێنن بۆ کڕینی نان، هەر پشکی ١٠ ڕۆژ دیاری دەکرێت، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم بەشە ئاردە بۆ نانەواخانەکە دەبێتە هۆی کەمی نان و نەبوونی دانوستان، ئێستا لەبەر ئەوەی ئاردی پێویستمان نییە، درەنگتر لە جاران دەست بە کار دەکەین و خێراتر کارەکانمان تەواو دەکەین، نانیش ناگاتە زۆر کەس.

 

'ئەو کەسانەی کارتیان هەیە دەتوانن نان بکڕن"

جەمیلە م.، باسی لەوەکرد، دەتوانن تەنها نان بدەنە ئەو کەسانەی کە کارتی بانکیان هەیە، وتیشی: دەتوانین ٣٠ نان بدەین بە هەر کەسێک کە کارتی بانکی لەگەڵ خۆی دەهێنێت، هەندێک ڕۆژیش دەبێت نانێکی پێویست بۆ هەمووان دەست بکەوێت، کەمکردنەوە و نەبوونی ئارد بۆ هەموو جۆرە ئاردێکە و زۆر ئەستەمە بۆ هەندێک کەسی بەساڵاچوو بە کارتی بانک نان بکڕن، بەڵام حکومەت ڕێگەمان پێنادات نان بە پارە بفرۆشین، ئەو کەسانەی کە ناڕازین بە کەمی نان باس لە بارودۆخەکانی فرۆشتن و کەمی نان دەکەن، لە هەمووی سەرسوڕهێنەرتر فرۆشتنی نان بە کیلۆیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ نرخی ئارد و نەبوونی پشک بۆ نانەواخانەکان. لە هەڵاوسانی ٪٧٠شدا ناچارین نانێک بە بەهای ٣٣٠ تمەنی ئێرانی و ١٣٠٠ تمەن بفرۆشین، کە هەمان نرخی ساڵی ڕابردووە.