لە دهۆک تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نییە

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، تەرمی منداڵێک دۆزراوەتەوە، کە هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٥ی ئایار، پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی شاخکێ لە پارێزگای دهۆک، تەرمی منداڵێکیان بە کوژراوی دۆزیوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کوژرانی نەزاندراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

 

پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوژرانەكەی تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە.

 

هەرچەندە پۆلیس هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکەیان بڵاوکردووەتەوەو لێکۆڵینەوە دەستیپیکردووە، بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ڕەگەز و تەمەنی منداڵەکە تا ئێستا بڵاو نەکردووەتەوە.