لە سنووری هەولێر ژنێک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا

لە شارۆچکەی کۆڕێی سنووری هەولێر بەهۆی لافاوەوە دیوارێک داڕووخا بە سەر چوار ژندا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ماوەی دوو ڕۆژە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە چەندین ناوچەو لە پارێزگای هەولێر لافاو درووست بوو.

 

 بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک دوێنێ ١ی ئایار، لە شارۆچکەی کۆڕێی سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی لافاوەوە دیوارێک دادەڕووخاوە بەسەر چوار ژندا.

 

بەرگریی شارستانی هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕووخانی دیوارێکەوە لە شارۆچکەی کۆڕێی سنووری پارێزگای هەولێر، ژنێک گیانی لەدەستدا و سیانی تریش برینداربوون.