دەم پارتی داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن لە شرناخ دەکات
پارێزەرانی ڕێکخستنی شارەکانی دەم پارتی ڕایانگەیاند، لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکاندا بۆ لابردنی دەنگی دەنگدەرانی گواستراو و هەر سەرپێچییەک کە ئەنجامدراوە، داواکاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکەن.

ناوەندی هەواڵ
پارێزەرانی ڕێکخستنی شارەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی لە شرناخ، سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە لە ٣١ی ئازاردا ئەنجامدرا، بەهۆی بەکارهێنانی دەنگی ئەو دەنگدەرانەی لە دەرەوە هێنراونەتە ناو شارەکان کە هەزاران پۆلیس و سەرباز بوون و بۆ ڕێگریکردن لەو سەرپێچییانەی کە ئەنجامدراون، داواکاری دووبارە هەڵبژاردنەوە پێشکەش بە دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەن.
ڕێکخستنی دەم پارتی لە شرناخ لە هەژمارێکی دیجیتاڵ میدیادا ڕایگەیاند: "لە شرناخ ڕەنگە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانمانەوە پارتەکەمان تانەمان ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کردووە بۆ دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن".