ئامێدی، گولـلەتۆپێکی تورکیا زیانی بە ماڵێک گەیاند
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دەوڵەتی تورک ناوه‌ندی گوندی گوهه‌رزێی له سنوری ئامێدی تۆپباران کرد و زیانی ماددی لێكه‌وتەوە.

ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر خاکی باشووری کورستان، ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکان دەکات و حکومەتی هەرێمیش بێدەنگی هەڵبژاردووەو لەپێناو رازییکردنی دڵی دوژمنان‌دا لە خەمی هاوڵاتایانیدا نییە.
كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەم، تۆپباخانه‌كانی توركیا بۆردوومانی چیای مه‌تینایان كرد و گولـلە تۆپێكیشیان ئاڕاسته‌ی ماڵێك كرد له گوندی گوهه‌رزێ و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی به‌ر خانوه‌كه كه‌وت.
بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان کە بە ڕاگەیاندنەکان دراوە، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا ٩ جار تۆپبارانی گونده‌كه كراوه و چوار جاریش ماڵی هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێل كراوه‌ته ئامانج و زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ له گونده‌كه دروستبووه.