لە نەبوونی چاودێری تەندروستی نەخۆشی شەکرە دوو هێندە بووە

ژمارەی ئەو ژنانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە لە ئیدلب لە زیادبووندایە، چونکە ناتوانن چاودێری بەردەوام و پشتیوانی وەربگرن بۆ باشترکردنی تەندروستییان و خۆ بەدوورگرتن لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە.

هەدیل عومەر

 

ئیدلب- نەخۆشی شەکرە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە وەک نەخۆشییەکی درێژخایەن پێناسە دەکرێت کە کاتێک ڕوودەدات کە پەنکریاس ناتوانێت ئەنسۆلین بە بڕێکی پێویست بەرهەم بهێنێت، یان کاتێک جەستە ناتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو ئەنسۆلینە بەکاربهێنێت کە بەرهەمی دەهێنێت، ئەنسۆپلین هۆرمۆنێکە کە ئاستی گلوکۆز لە خوێندا کۆنترۆڵ دەکات و وزە بۆ ئەو خانانە دابین دەکات کە مێشک و ماسولکەکان و شانەکان پێکدەهێنن.

 

نەخۆشانی شەکرە لە باکووری سووریا یەکێکن لەو گروپانەی کە هەوڵی دەستگەیشتن بە چاودێری دەدەن، بەتایبەتی لە کاتێکدا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین، ئاوارەبوون و ناتوانن دەرمان و چارەسەر دابین بکەن.

 

ئەو کامپەی لێی دەژی هیچ سەنتەرێکی پشتیوانی و چارەسەری لێنییە

نەعمە ئەلحەسون، تەمەن ٤٦ ساڵ، ئاماژەی بەوەکرد لەو کاتەوەی نەخۆشی شەکرەی دەستنیشان کراوە، بە توندی تێدەکۆشێت، چونکە هیچ وزەیەکی نییە بۆ چارەسەری بەردەوام و تەنانەت ئەو خۆراکەی کە ناتوانێت پابەندی بێت بەهۆی ئەو ژەمە سنووردارانەی کە بەردەوام دەیخوات و پشت بە نانی دەوڵەمەند بە شەکر دەبەستێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشییەکەی لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە ئاوارە بووە و لە کامپە نافەرمییەکاندا دەژی کە هیچ سەنتەرێکی پشتیوانی و چارەسەری تێدا نییە، ناتوانێت بە بەردەوامی دەستی بە چارەسەر و دەرمان بگات، لە ئەنجامدا تووشی ئاڵۆزی بووە.

 

"لەبەر هەژاری ناتوانین خۆراکیش دابین بکەین نەک دەرمان"

فەریال عەرابی تەمەن ٥٠ ساڵ کە لە کامپەکانی پەنابەرانی قاح لە باکووری ئیدلیب ئاوارە بووە، هەروەها نەخۆشی شەکرەی هەیە کە نزیکەی ١٠ ساڵە پێوەی دەناڵێنێت، بەهۆی نەخۆشی دڵ و لاوازی بەرگری لەشی سەختییەکانی نەخۆشیەکەی نەوەستاون، وتی: هەڵبژاردنەکان لێرە سنووردارن بۆ نەخۆشەکان لە کامپی ئاوارەکان، سکاڵا لە نەبوونی خزمەتگوزاری و چارەسەر دەکەین، لەبەرئەوەی هەژارین هیچ ڕێگایەک نییە بۆ کڕینی خۆراک، کەواتە دابینکردنی دەرمانی گرانبەها چۆن دەبێت.

 

"تووشبوون بە جۆری دووی شەکرە لە ژنانی ئیدلب لە زیادبووندایە"

سوعاد عوسمان، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییە ناوخۆییەکان، ئاماژەی بەوەکرد، ٢٠٠ هەزار کەس لە هەرێمەکە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەگشتی، لەوانە شەکرە، هەروەها ڕۆژانە حاڵەتی نوێ دەستنیشان دەکرێت، لە کاتێکدا سەنتەرە پزیشکیەکان فشارێکی زۆریان لەسەرە بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەری پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن و زۆرجار نەخۆشەکە ناچار دەکرێت ئەو دەرمانە بکڕێت کە ئەنسۆلینەو گرانبەهایە.

 

ئەوەشیخستەڕوو، نەخۆشی شەکرە، جا جۆری یەکەم بێت یان دووەم، زیاترە لە حاڵەتێکی تەندروستی کە پێویستی بە چارەسەر هەیە بۆ دڵنیابوون لە چاکبوونەوەی، چونکە نەخۆشەکە پێویستی بە شێوازی ژیانێکی جیاواز هەیە کە پابەندبوون پێی زەحمەتە بەهۆی بارودۆخە سەختەکانیانەوە، وتیشی: ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم لەنێو ژنان لە ئیدلب لە زیادبووندایە و لەوانەشە لە منداڵەکانیان لە داهاتوودا تووش ببن، چونکە هۆکاری بۆماوەیی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لەم جۆرە نەخۆشییەدا.

 

دەرمانەکان بەردەست نیین ڕەنگە ئاڵۆزی ڕووبدەن

پزیشک سوعاد عوسمان نیگەرانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەو ئاڵۆزییانەی کە لەوانەیە ڕووبدەن، ئەگەر نەخۆشەکان چارەسەری پێویست وەرنەگرن، بەتایبەتی لەبەر ئەوەی دەرمانەکانی شەکرە هەمیشە لە هەرێمەکەدا بەردەست نین و نەخۆشەکان ناچارن لە دەرەوەی وڵاتەوە بەدەستیبهێنن بە نرخێکی بەرز.