ناوەندی هەواڵ
گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە زیادبوونەو ژنان هان دەدرێن بۆ خۆکوژیی، ئەمەش بۆ دەرچوونی تاوانبارانە لە یاساو سزا.
لە نوێترین ڕووداودا لە کۆیە، شەوی ڕابردوو کوردستان محەمەد عەلی، خوێندکار لـە پۆلی ١٢ی زانستی، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان دەوتریت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوەو پۆلیس بۆ ڕاستی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کوشتن و گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە کاتێکدایە کە ئامارێکی فەرمی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە نییەو ئەو ئامارانەی کۆدەکرێنەوە ئەوانەن تەنها لە راگەیاندنەکانەوە ڕۆژانە بڵاودەکرێنەوە.




