ئایسەل توغلوک بۆ لێکۆڵینەوەی دادوەری بانگ کرا

بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٢، ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری کورد کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر بوو، گوازرایەوە بۆ دادگای چاگلایان.

 

ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری زیندانی کراوی کورد، کە بە هۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە، دوێنێ لەلایەن داواکاری گشتییەوە بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکردووە، بانگی دادگای چاگلایان کرا.

 

پۆلیس چوونە سەر ماڵی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک و دەستبەسەریان کرد و دوای چەند کاتژمێرێک لە لێکۆڵینەوە، گەڕێندرایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی تا دەستبەسەرییەکەی بەردەوامی پێبدات.

 

کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، سەبارەت بەم بابەتە، دەڵێت: بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێکرد، پۆلیس چوونەتە ماڵی سیاسەتمەداری کورد ئایسەل تۆغلوک، دەستبەسەریان کردووە و براوە بۆ دادگای چاگلایان.

 

ئاماژەی بەوەش داوە، جێبەجێکردنی سزا بەسەر ئایسەل تۆغلوک بەهۆی نەخۆشییەوە، دوا خرا، کەچی هەراسانکردنی دادوەری لە دژی ئەو هێشتا بەردەوامە.

 

جێی ئاماژەیە، جێبەجێکردنی حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ئایسەل تۆغلوکدا بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری کۆجالیەوە دواخراوە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرە.