دوو دایکی ئاشتی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەو دایکانەی کە لە گەڤەرەوە بۆ وتەدانی داواکاری گشتی چوونە وان لە ڕێگای گەڕانەوەیان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و عەدالەت سەفالی، پەریشان ئۆزچەلیک و کوڕەکەی پەریشان ئۆزچەلیک لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.

جولەمێرگ

 

لە جولەمێرگ و ناوچەکانی دەوروبەری، دایکانی ئاشتی لەناو ئەو ٢٣ کەسەدا بوون کە لە ١٥ی ئاب، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەر کران، عەدالەت سافالی و پەریشان ئۆزچەلیک، دایکانی ئاشتی لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ماڵ نەبوون، بۆ وتەدان لەگەڵ پارێزەرانی خۆیان ئەرداڵ سافالی و جیهان ئۆزچەلیک چوونە وان، لەبەر ئەوەی داواکاری گشتی لەسەر کار نەبوو گەڕانەوە گەڤەر، لە ڕێگای گەڕانەوەدا لەسەر ڕێگای گەڤەر-وان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، دوو دایکی ئاشتی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا و پارێزەرەکانی ئەرداڵ سافالی و جیهان ئۆزچەلیک (کوڕی پەریشان ئۆزچەلیک) گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی جولەمێرگ.

 

جیهان ئۆزچەلیکی پارێزەر پیش گەیشتنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا و ئەرداڵ سافالی برایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی دەوڵەتی جولەمێرگ.

 

عەدالەت سافالی، کە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستدا، لە گوندی مەمکاڤا نێژرا و پەریشان ئۆزچەلیک و کوڕەکەی لە گوندی یەرینشا سبەی دەنێژرێن.