دوای ناڕەزایەتی دژی حیجابی ناچاری، خوێندکارانی کۆلێژی هونەر هێرشیان کرایە سەر

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سەندیکای قوتابیان، درێژەی مانگرتن و ناڕەزایی قوتابیانی زانکۆی هونەر لە بەرامبەر بەستنی حیجابی دەموچاوی ناچاری، بەرپرسی ئاسایشی زانکۆ هێرشی کردووەتە سەریان.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ناردنی کورتەنامە بۆ خوێندکارانی زانکۆی هونەر لەبارەی بەستنی ئیجابی دەموچاوی ناچاری، لەلایەن زانکۆوە و هەڕەشەکردنیان بە ڕاگرتن و خستنەکاری لیژنەی دیسپلین، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکە لە باخچەی نیشتمانیی کۆلێژی هونەر دەستیان بە مانگرتن کرد.

 

لەوبارەیەوە ئەنجومەنی سەندیکای خوێندکاران ڕایگەیاند، هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی مانگرتنەوە، لەلایەن بەرپرسی ئاسایشەوە هەڕەشە لە خوێندکاران کراوە، کە ئەگەر ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوام بێت ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەرپرسی ئاسایشی زانکۆکە هێرشی کردووەتە سەر قوتابییەکان و لێیانی داوە، کە بارودۆخی چەند کەسێکیان جدییە و بە هێزی ئەمنی یەکپۆش گەمارۆ دراون، ڕێگە بە خوێندکارەکان نەدراوە شوێنەکەش بەجێبهێڵن.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ئەنجومەنە، پێشتر ئاسایشی زانکۆ دەستگەیشتن بە خواردن و بەکارهێنانی سەرئاوی خوێندکارانی قەدەغە کردبوو.

 

سنووردارکردن و حیجابی ناچاری بۆ ژنان، بەتایبەتی خوێندکاران، لە کاتێکدا نافەرمانی مەدەنی لە ئێران بەردەوامە و سەرەڕای هەڕەشە و کردەوەی یاسایی، ژمارەیەک لە ژنان هێشتا بە لابردنی حیجابی ناچاری دژی یاسا دژە ژنەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەوەستنەوە.