نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند کرد
کۆمیتەی سێیەمی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی ل لە بارەی پاراستنی دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران پەسەند کرد.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢٠ی تشرینی دووەم، کۆمیتەی سێیەمی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٧٧ دەنگی بەڵێ، بڕیارنامەیەکی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند کرد و ئاماژەیان بە زیادبوونی ترسناکانەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران کرد و دانپێدانانی زۆرەملێ و تێپەڕین پرۆسەکەدا بەبێ شێوازێکی دادپەروەرانەش شەرمەزار دەکەن.
بڕیارنامەکە بە ٧٧ دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر ٢٨ دەنگی نەخێر و ٦٦ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا، کە لەلایەن کەنەداوە بۆ کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار کرابوو، تیشکی خستە سەر پێشهاتەکان و دۆخی مافی مرۆڤ لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، سەرکوتکردنی ناڕازییان، دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە، بارودۆخی مافەکانی ژنان، ئازادی ڕادەربڕین و ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان، بارودۆخی بەرگریکاران، مافی مرۆڤ و بنەماڵەکانیان بە ترسناک پێناسە کرد و بە توندی بەکارهێنانی بەربڵاوی سزای لەسێدارەدانی لە ئێراندا شەرمەزار کرد.
واژۆکارانی ئەم بڕیارنامەیە نیگەرانی جیددی خۆیان لە تێکچوونی بارودۆخی ژنان لە ئێران دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە: " چڕکردنەوەی سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن، هەڵاواردنی ئامانجدار، سەپاندنی یاسا و سیاسەتی بەرتەسکدار بەسەر ژنان و نەبوونی لێپرسینەوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئیسلامی بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی زۆری لێکەوتەوە".
هەروەها ئەم بڕیارنامەیە نیگەرانی خۆی لە بەردەوامی بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان بەرامبەر بە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەردەبڕێت و داوا لە ڕژێمی ئێران دەکات کۆتایی بە بەکارهێنانی بەربڵاو و سیستماتیکی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە بهێنێت.
شاندی کەنەدا کە ئەم بڕیارنامەیەی ناساندووە، ڕایگەیاندووە کە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا بە هۆی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ کەیسەکانی دیکە جگە لە قورسترین تاوانەکان بەرەو خراپتر ڕۆیشتووە.