کژار چوارەمین کۆنگرەی بەست و بەڵینی بە ئەنجام گەیاندنی خەباتی دا

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" چوارەمین کۆنگرەی خۆی بە دروشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"، لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤، لە چیا ئازادەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم بەشەکان کۆنگرەی چوارەمی سازکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی کێشا و لە ٩ی ئایار بە درووشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" کۆتایی هات.

لە کۆنگرەکەدا بە وردی باس لە شەش پرسی سەرەکی کرا، کە یەکەمیان هەڵسەنگاندن بوو بۆ دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پاشان بە وردی باس لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" کرا، دواتر لە بەرنامەی باس لە ڕێکخستنی کۆمیتەکان کرا.

 

هەروەها باس لە ئاستی خۆپاراستنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڕیار و پلانەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو تاوتوێ کران، کر بریتین لە: تێکۆشان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆ، تێکۆشانی هاوبەش لە چوارچێوەی سیستەمێکی هاوبەشی ژناندا ئامانجی سەرەکی کارکردن بێت، زیاتر گرنگی بدرێت بە بوارەکانی خۆپاراستن و بەهێزتر بکرێت، هەروەها لەسەر بنەمای خۆ ڕێکخستن و خۆپاراستن، ڕێبازەکان بگەیەنن بە هەموو ژنانی گەنجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

 

لە ڕۆژی سێیەم و کۆتایدا بۆ نوێکردنەوەی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار هەڵبژاردن ئەنجام درا و ١٥ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کژار هەڵبژێردران.

 

"داوا لە ژنانی جیهان دەکەین لەسەر هێڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن"

لە کۆتایدا زیلان ڤەژین، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-پژاک، قسەی کرد و وتی: پێویستە بە هەموو توانا و هێزمانەوە ئەم خەباتە لەم قۆناغە زۆر هەستیارەدا بە ئەنجام بگەیەنین، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بەشێوەیەکی باشتر خاوەنداری لێ بکەین، هەر بۆیە لەو ڕوانگەیەوە بانگەوازی لە هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەهەمان کاتدا لە تەواوی ژنانی جیهان دەکەین، لەسەر هێڵی ئازادیی و دیموکراسی بە بیر و فەلسەفەی ڕێپەر ئاپۆوە، لە ژێر چەتری کژاردا تێبکۆشین.

 

لە کۆتایدا کۆنگرە بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ن، ژیان، ئازادیی" بە گێڕانی ئاهەنگ کۆتاییهات.