گه‌زیزه عومه‌ر سیمینارێکی لە بارەی نواندنەوە له هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شكرد
بە زنجیرە سیمینارێک ئەزموونی گەزیزە عومەری شانۆکار لە بواری نواندندا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ گروپی هاوڕێیانی گه‌زیزه بە هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، سیمینارێکیان بە ناونیشانی "نواندن له وێستگه‌یه‌كی تردا" له شاری هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شکرد.
بێستان سالار، یاریدەدەری ڕاهێنەر لە گروپی هاوڕێیانی گەزیزە لە بارەی چالاکییەکەوە وتی: مه‌به‌ستمانه ئه‌م زنجیره سیمینارانە بگەیەنینە زۆربه‌ی شاره‌كانی تری هەرێمی كوردستان تاوه‌كو هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كانمان له شێوازی نوێی نواندن فێر ببن و دواین گۆڕانكاریه‌كانی بواری سینه‌ما و هونه‌ر بگه‌یه‌نین به شانۆكاران و سینه‌ماكاران.
بێستان سالان باسی لەوەکرد، کە زنجیرە سیمینارەکە لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک پێشکەشکراوە و لە پڕۆژەکەدا ئەزموونی گەزیزە عومەر دەخرێتەڕوو، تا سوودی لێببینرێت.
پڕۆژەکە لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوامی دەبێت و گێڕانەوەی ئەزموونی گەزیزە عومەر، شانۆکار و هونەرمەندی شاری سلێمانی، کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە بواری شانۆ و نواندندا کار دەکات.