لە دهۆک سێ ئەندامی خێزانێک بەهۆی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا
لە دهۆك خێزانێكی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی گڕگرتنی سۆپاوە سێ كەسیان گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

ناوەندی هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ٢٧ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی پیشەسازی كواشێ لە دهۆك سۆپای ماڵێك گڕی گرتووە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانەكە سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەکەدا سێ ئەندامی دیكەی خێزانەكە بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ئەو خێزانە خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن و لە دهۆك نیشتەجێبوون.