ئەل نینۆ: ٣ی تەمموز گەرمترین ڕۆژی جیهان بوو

ڕێکخراوی کەشوهەوای جیهانی دەستپێکردنی بارودۆخی ئەل نینۆی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی ٣ی تەمموز گەرمترین ڕۆژی جیهان بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای کەشناسی ئەمەریکا و ناوەندی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگە "NCEP"، پلەی گەرما لە ٣ی تەمموز ٩.١٦ پلەی گەرمای مانگی ئابی ٢٠١٦ی تێپەڕاند و ڕیکۆردەکەی شکاند.

 

لە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٣، تێکڕای پلەی گەرمای جیهان ٠١.١٧ پلەی سیلیزی بوو، گەرمترین ڕۆژ بوو لە جیهاندا، شەپۆلی گەرمای سەخت لە سەرانسەری جیهاندا کاریگەری خۆی نیشانداوە، ٣ی تەمموز بە گەرمترین ڕۆژ لە مێژوودا تۆمار کرا.

 

ڕێکخراوی کەشوهەوای جیهانی WMO ڕایگەیاند، بارودۆخی ئەل نینۆ لە ٣ی تەمموز بە تۆمارکردنی پلەی گەرما دەستی پێکردووە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەل نینۆ خێرایی گەرمبوونی زەوی زیاد دەکات و کەشوهەوا لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا کاریگەری لەسەر دەبێت و سیستمی ئاگادارکردنەوەی زوو گرنگە بۆ ئاسایشی ژیان.

 

لە هیندستان ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە باکووری ئەفریقا پلەی گەرما نزیکەی ٥٠ پلە بوو، لە هیندستان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ١٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی ئێران IRNA، پلەی گەرما لە شارەکانی زەهەک و هرمەند گەیشتە ٥٠ پلە.